
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە جارێکی دیکە داوا دەکات بایکۆتی هەڵبژاردن بکرێت. هاوکات داوا لە هێزە ئەمنییەکانیش دەکات "عێراق ڕزگار بکەن" ئەمەش لەڕێگەی بایکۆت و هەڵنەبژاردنی "گەندەڵکاران"ـەوە.
چیرۆکی سەرەکی؛ ئەمڕۆ یەکشەممە دەنگدانی تایبەت لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، بڕیاریشە ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 11ـی 11 دەنگدانی گشتیی بەڕێوەبچێت.
پەیامی فەرمی؛ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە تۆڕی (ئێکس) نووسیویەتی، "فاتیمەی زەهرا (سڵاوی خوای لێ بێت) و ئیمامی عەلی (سڵاوی خوای لێ بێت) بایکۆتی گەندەڵانیان کرد و بوونە سەروەرانی چاکسازیخوازان و نموونەی باڵامانن".
لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا سەدر دەڵێت، "هەندێک لە شوێنکەوتووانی ئەمڕۆیان بانگەواز دەکەن: "گەندەڵتر بە گەندەڵان لاببەن" ئەمە بانگەوازێکە بۆ گەندەڵیی کە ئەو بنەمایەی دەڵێت؛ تاقیکراو تاقی ناکرێتەوە و وەلادەنرێت. ئێمە گەندەڵەکان بە چاکسازیی وەلا دەنێین، هەڵبژاردنی تاقیکراوەکان واتە چەسپاندنی گەندەڵتر و باڵادەستی گەندەڵکاران".
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەدر داوا دەکات، بایکۆتی هەڵبژاردن بکرێت و "عێراق ڕزگار بکەن"، ئەو بەرپرسیارێتییەش دەخاتە ئەستۆی هەمووان بە هێزە ئەمنییەکانیشەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەران لە لیبیا فڕۆکەیەک دەنێرێتە ئەو وڵاتە
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەعدی پیرە: سەرۆککۆمار مافی یەکێتییە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
فیزانت؛ تاقە دوورگەی جیهان کە ساڵانە دوو جار وڵاتنامەکەی دەگۆڕێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانایان پێستێکی ئەلیکترۆنییان داهێنا کە هەست بە "ئازار" دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

فیزانت؛ تاقە دوورگەی جیهان کە ساڵانە دوو جار وڵاتنامەکەی دەگۆڕێت
48 خولەک لەمەوپێش

زانایان پێستێکی ئەلیکترۆنییان داهێنا کە هەست بە "ئازار" دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژانە 10 خولەک وەرزشکردن ڕێگە لە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دەگرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆران ساڵح گۆرانییەکی سۆزداریی نوێ بڵاودەکاتەوە
4 کانوونی دووەم

ئارەش عوسمان بە "لێیان پرسیم" ساڵی نوێ دەستپێدەکات
4 کانوونی دووەم
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەران لە لیبیا فڕۆکەیەک دەنێرێتە ئەو وڵاتە
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەعدی پیرە: سەرۆککۆمار مافی یەکێتییە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
فیزانت؛ تاقە دوورگەی جیهان کە ساڵانە دوو جار وڵاتنامەکەی دەگۆڕێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانایان پێستێکی ئەلیکترۆنییان داهێنا کە هەست بە "ئازار" دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بە هەناردەکردنەوەی گازی ئێران بۆ عێراق دەکرێتەوە






