
یەکێک لە ئاوارە ناوخۆییەکانی عێراق لەکاتی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت دا
ئاڤا نیوز
پرۆسەی هەڵبژاردن لە وڵاتێک بۆ وڵاتێكی دیکە جیاوازە، تەنانەت پرۆسەی دەنگدانی تایبەت یان دەنگدانی پێشوەختە لە وڵاتان بە شێوازی جیاواز بەڕێوەدەچێت، لێرەدا چەند وردەکارییەک سەبارەت بە جیاوازی ئەم پرۆسەیە لە وڵاتان ئاشکرا دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر حەوتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 9-11-2025، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بە بەشداریی یەک ملیۆن و 313 هەزار و 980 دەنگدەری تایبەت دەستیپێکرد، ئەم شێوازەی دەنگدان بۆ ئەو کەسانە تەرخانکراوە کە بەهۆی چەند بارودۆخێکی دیاریکراوە یان هەبوونی چەند ئەرکێکی دیارییکراو لە وڵاتدا توانای ئەوەیان نییە لە دەنگدانی گشتیی دەنگ بدەن، ئەوان بەشداریی لەدەنگدانی تایبەت دەکەن.
دەنگدانی تایبەت یان پێشوەختە چییە و کێ دەتوانێت دەنگ بدات؟
- لە هەندێک وڵات دەنگدانی تایبەت بۆ چەند لایەنێکی تایبەت دانراوە بۆ نموونە عێراق؛ هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە و ئاوارەکان لە دەنگدانی تایبەت دەنگ دەدەن.
- سەبارەت بە دەنگدانی پێشوەختە، دەنگدەران دەتوانن پێش هەڵبژاردنی گشتیی دەنگ بدەن، ئەمەش بەهۆی زۆری ژمارەی دانیشتووان یاخود چەند هۆکارێکی دیکە، بۆ نموونە ئەمریکا، لە زۆرینەی ویلایەتەکانی ئەم شێوازەی دەنگدان بەردەستە
لە کامە وڵات دەنگدانی تایبەت یاخوود پێشوەختە هەیە؟
ئوسترالیا، نیوزلەندا، فینلەندا،ڕووسیا و نەرویج و هەموو ئەم وڵاتانەش بەشێوازی جیاواز ئەم پڕۆسەیە ئەنجام دەدەن.
ئایا لە هەموو وڵاتێک دەنگدانی تایبەت هەیە؟
ئەم جۆرەی دەنگدان لە هەموو وڵاتێک بەردەست نییە، بۆ نموونە، لە وڵاتی ئەرجەنتین، بەحرەین، بەنگلادیش، ئەرمینیا و ئەلبانیا، میسیسیپی لەم وڵاتانەدا، هیچ جۆرێکی دەنگدانی تایبەتیان نییە، واتە دەنگدەر تەنیا بۆی هەیە لە ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتی دیارییکراودا دەنگ بدات
ئەم شێوازەی دەنگدانە چ گرنگییەکی هەیە؟
دەنگدانی پێشوەختە سەلماندوویەتی کە سوودی هەیە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان بەبێ هیچ کێشەیەک، کاتێک زۆربەی دەنگدەران لە یەک ڕۆژدا دەنگ دەدەن، ئەگەری دروستبوونی کێشە زیاترە و تەنانەت چارەسەکردنی کێشەکە کاتێکی زۆرتر دەخایەنێت.
- بۆیە دەنگدانی تایبەت ڕێگەیەکە بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکان بۆ ئەوەی لە ڕۆژی دەنگدانی گشتیی ئەو کێشەیە ڕوونەدات، لەوانەش تێکچوونی ئامێرەکان، هێرشی ئەلیکترۆنی، هەڵەی مرۆیی، یان زانیاری هەڵە بۆیە لێرەدا بەرپرسانی هەڵبژاردن دەتوانن زووتر کێشەکان دەستنیشان بکەن.
- هاوکات لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی دەنگدان نابن و تەنیا ئەرکی پاراستنی ئەمنییەت جێبەجێ دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کورد بوو بە ئەندامی پەرلەمانی هۆڵەندا
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
دوو منداڵی خێزانێکی گەشتیار لە مەلەوانگەی باخێکی شەقڵاوە خنکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەڕوان محەممەد: هەر کەسێک پێشێلکاری بکات ڕێکاری بەرامبەر دەگیرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەشداریی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
برایەکی جێگری پارێزگاری ئەنبار بەتۆمەتی کڕینی کارتی دەنگدان دەستگیرکرا
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کورد بوو بە ئەندامی پەرلەمانی هۆڵەندا
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
دوو منداڵی خێزانێکی گەشتیار لە مەلەوانگەی باخێکی شەقڵاوە خنکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەڕوان محەممەد: هەر کەسێک پێشێلکاری بکات ڕێکاری بەرامبەر دەگیرێتەبەر





