وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: ئێران ئەمساڵ یەک ملیار دۆلاری داوەتە حیزبوڵڵا
- هەواڵ
- 9 تشرینی دووەم

دیمەنی چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنان. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی ئەمریکی لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، واشنتن هەوڵدەدات سوود لەو دەرفەتە وەربگرێت کە لە لوبنان هەیە، تێیدا بتوانێت ئەو بودجەیەی ئێران بۆ حیزبوڵڵا دابینی دەکات بیبڕێت، ئاماژە بەوەش دەکات، ''لە ئەمساڵدا تاران یەک ملیار دۆلاری پێشکەش بە حیزبوڵڵا کردووە''.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی کەمکردنەوەی هەژموونی ئێران لە ناوچەکە، ئەمریکا داوا لە حکومەتی لوبنان دەکات گوشار لە حیزبوڵڵا و گرووپەکانی دیکە بکات بۆ ئەوەی چەکەکانیان دابنێن، حکومەتیش پابەندبوونی خۆی بەو داوایە دووپاتکردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: جۆن هێرلی، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ تیرۆر و هەواڵگریی دارایی ڕایگەیاند، ئێران لە ئەمساڵدا نزیکەی یەک ملیار دۆلاری بۆ حیزبوڵڵا گواستووەتەوە، سەرەڕای سەرجەم سزا سەپێنراوەکان، هاوکات دەشڵێت، لە ئێستادا دەرفەتێکی ڕاستەقینە لە لوبنان هەیە کە ڕێگە خۆشکەرە بۆ ئەوەی حیزبوڵڵا چەکەکەی دابنێت.
زانیاریی زیاتر: ئەمریکا سیاسەتی"زۆرترین گوشار"ـی دژ بە ئێران گرتووەتەبەر، ئامانج لێی سنووردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم و کاریگەریی ئەو وڵاتەیە لە ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 8 خولەک لەمەوپێش
ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
8 خولەک لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی: سوورین لەسەر دابینکردنی مافەکانی کورد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکەن





