بۆ دووەمجار ژمارەیەک فڕۆکەی کوێتی بە ناچاری لە فڕۆکەخانەی بەسرە دەنیشنەوە

شەیری بکە لە:
بۆ دووەمجار ژمارەیەک فڕۆکەی کوێتی بە ناچاری لە فڕۆکەخانەی بەسرە دەنیشنەوە

فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە

ئاڤا نیوز


فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە ڕایدەگەیێنێت، پێشوازی لە حەوت فڕۆکەی کوێتی کردووە کە بەهۆی خراپی کەشوهەوای کوێت و تەمێکی چڕەوە بە "ناچاری" نیشتبوونەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ئەو هەفتەیە ئەمە جاری دوومە پۆلێک لە فڕۆکەی کوێتی بە ناچاری و بەهۆی خراپی کەشوهەواوە بە ناچاری لە خاکی عێراق دەنیشنەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025-11-13، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە پێشوازی لە حەوت فڕۆکەی کوێتی کرد بە ناچاری لە فڕۆکەخانەکە نیشتنەوە.

 

هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی وەزارەتی گواستنەوە، نیشتنەوەی ئەو 7 فڕۆکە کوێتییە بەهۆی خراپی کەشوهەوا لە فڕۆکەخانەی کوێت بووە، بە پشتبەستن بە ئازادیی دووەمی فڕینی شارستانی (Technical Stop)، بەبێ کێشە و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ گەشتە ڕێکخراوەکان، پێشوازی لە گەشتەکان و سەرنشینان کراوە. 

 

زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، فڕۆکەخانەکە لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووشدا پێشوازی لە 9 فڕۆکەی کوێتی کردبوو بە هەمان هۆکار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ