کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کۆتاییهات و باسی مووچەی مانگی 10 نەکرا
- کوردستان
- 13 تشرینی دووەم

لۆگۆی حکومەتی عێراق و مووچەی فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات، هەرچەندە چاوەڕوان دەکرا پرسی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان لە کۆتایی کۆبوونەوەکە باس بکرێت، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا باسی مووچەی مانگی 10 نەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-11-2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی کرد، وا چاوەڕوان دەکرا، لەچوارچێوەی کۆبوونەوەکە باسی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش کرا، بەڵام باسی نەکرا.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە بەغدا ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات، بەڵام لە کۆبوونەوەکەدا باسی موچە نەکرا.
لەلایەکی دیکەوە: بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی فیدراڵی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاڤا ڕایگەیاندبوو "ڕۆژی ناردنی مووچەی مانگی 9 دیاری نەکراوە، بەڵام لە نزیکترین کاتدا بڕیاری لەسەر دەدرێت." گوتیشی هیچ دوو دڵییەک لەسەر مووچەی مانگەکانی 11 و 12 نییە، بەڵام مووچەی مانگەکانی 9 و 10 هێشتا جێگەی گفتوگۆیە.
زانیاریی ئاڤا: ئاڤا زانیویەتی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی عێراق خەرج دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرێمی کوردستان هەموو پابەندبوونەکانی خۆی بۆ پرسی مووچە جێبەجێ کردووە؛ لیستی مووچە نێردراوە و وردبینی تێدا تەواوبووە، هەناردەی نەوتی کوردستان بەردەوامە و داهاتی ناوخۆیی 120 ملیار دیناری مانگی نۆ ئامادەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و مالیکی بۆ پیکهێنانی حکومەت لەیەک نزیک دەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆریای باشوور قەدەغەی سەر ڕۆژنامەکەی باکوور لادەبات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
1 کانوونی دووەم

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
31 کانوونی یەکەم

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
31 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و مالیکی بۆ پیکهێنانی حکومەت لەیەک نزیک دەبنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق سەدان هێرشی سایبەری پوچەڵ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە ڕیکۆردێکی نوێی لەسێدارەدان تۆمار دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازێکی پێشووی ئیسرائیل سوکایەتی بە میسر دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران لە کەمبوونەوەی ئاستی بینین ئاگادار دەكاتەوە






