دیمەنێک لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕێبوار تەها، کاندیدی یەکێتی بۆ پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرەڕای ئەوەی لەسەر ئاستی هەموو عێراق زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە، ڕێبوار تەها لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دڵنیایی دەدەم بە هەموو لایەک کە لە کەرکووک دەمێنمەوە و ناچم بۆ بەغدا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە، دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق بۆ پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، تێیدا زیاتر لە 20 ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەبوو، دواتر ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند ڕێژەی بەشداری 54.35% بووە، دواتر هەر لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەرکەوت ڕێبوار تەها خاوەنی زۆرترین دەنگە لە سەر ئاستی هەموو کاندیدەکانی دیکە بە بەدەستهێنانی 96 هەزار دەنگ.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک و کاندیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەهیچ شێوەیەک من ناچم بۆ بەغدا، ئەرکی من لەگەڵ هاوڕێیانم ئەوە بوو لیستی یەکێتی بکەین بە یەکەمی کەرکووک، سوپاس بۆ خوا ئەوەمان بەدەستهێنا.
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا باسی لەوەشکرد: دڵنیایی بە خەڵکی کەرکووک دەدەم کە من ناچم بۆ پەرلەمان و لە کەرکووک دەمێنەوە و خزمەتی هاووڵاتییانمان دەکەین، جیاواز لە ساڵی ڕابردوو ئەمساڵ جیاوازتر خزمەت دەکەین.
ئەمەش بزانە: بەپێی ڕیزبەندی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ لە لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بازنەی کەرکووک، هەڵۆ جەباری لەدوای کاندیدە دەرچووەکان زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە کە پێنج هەزار و 847 دەنگە، بەوپێیەش بێت ئەو شانسەی بەردەکەوێت کە بچێتە پەرلەمانی عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: بەهۆی ئەوەی بەشێک لە هێزە کوردییەکان لە کەرکووک دەنگی پێویستیان نەهێنا بۆ بەدەستهێنانی کورسی، کورد لە کەرکووک بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی 2021، چەند کورسییەکی لەو پارێزگایە لەدەستداوە و دابەزیوە بۆ پێنج کورسی پەرلەمانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 49 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






