سێ كۆگای دەرمان لە هەولێر ئاگریان گرت و چەندین کەلوپەلی پزیشکیی ماوەبەسەرچوویان لێ دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ساتی سووتانی ئەو کۆگایانە لە هەولێر
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو کاتژمێر 11 سێ كۆگای دەرمان و كەلوپەلی پزیشكی لەسەر ڕێگای هەولێر - گوێر ئاگریان گرت، بەوهۆیەوە چەندین کەلوپەلی پزیشکیی ماوەبەسەرچوویان لێ دۆزرایەوە.
لێدوانی فەرمی: موقدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەمان لە ئاگرکەوتنەوەیەک لە سێ كۆگای دەرمان، هەر زوو 10 تیمی بەرگریی شارستانیی هەولێر و دەوروبەر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانیمان ئاگرەکە بە یەک کاتژمێر كۆنتڕۆڵ بكەین.
زانیاریی زیاتر: وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، هۆكاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە و لێکۆڵینەوە دەکرێت، بەڵام ئەو كۆگایانەی سووتان هیچ مەرجێكی سەلامەتیی و بەرگریی شارستانییان تێدا نەبوو.
زیانەکان؛ ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتووەتەوە کە بە چەند ملیۆن دۆلارێک دەخەملێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر گوتیشی، لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگری ئەو کۆگایانە دەستیان بەسەر بڕێکی زۆری دەرمانی پزیشکیی ماوەبەسەرچوودا گرتووە کە بریتی بوون لە دەرمانی: بواری شێرپەنجە و دەرمانی پزیشیکیی بواری منداڵان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پرۆژەیەکی نوێ بۆ گەنجان ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی مەسرور بارزانی بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پرۆژەیەکی نوێی حکومەتی ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی مەرجی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سعودییە مەرجی هەیە بۆ چوونە ناو ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیمی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پرۆژەیەکی نوێ بۆ گەنجان ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی مەسرور بارزانی بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پرۆژەیەکی نوێی حکومەتی ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی مەرجی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سعودییە مەرجی هەیە بۆ چوونە ناو ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیمی






