مەسرور بارزانی مەرجی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 19 تشرینی دووەم

ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت، دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەچوارچێوەی دەستوور لەگەڵ بەغدا ڕێکبخەینەوە. داواش دەکات دەستووری عێراق وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و پێشێل نەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 19-11-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە دیدارێکی تایبەتەدا، لە پەراوێزی شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێپس 2025، باسی لە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا و پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق کرد.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئەمجارەی عێراق چاومان لەسەر ئەجێنداکەیە کە چۆن دەستوور جێبەجێ دەکرێت، چونکە گەورەترین پێداویستی ئەم وڵاتە بریتییە لە جێبەجێکردنی دەستوور، لەو چوارچێوەیەدا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق ڕێکدەخەینەوە، هەروەها دەستوور وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و پێشێل نەکرێت.
سەبارەت بە یاسای نەوت و گازیش، سەرۆکوەزیران دەڵێت، عێراق تاوەکوو ئێستا پشت بە یاسایەک دەبەستێت کە لە بەعسەوە بۆی بەجێماوە، "هیوادارم لەوە تێگەیشتبێت کە وەستاندنی هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ هەمووان زەرەر بوو".
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دەڵێت، بەغدا داهاتی نەوت و ناوخۆی کوردستان کۆدەکاتەوە، بەڵام ناردنی مووچە دوادەخات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 46 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






