
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوەدەدات، جێگەی داخە دوای ساڵێک هێشتا حکومەت لە هەرێمی کوردستان پێکنەهێنراوە، بەڵام لە سەرەتاوە ئیرادەی پارتی ڕوون بووە کە پەرۆشی پێکهێنانی حکومەت بووە.
وێنە گەورەکە؛ زیاتر لە ساڵێکە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت ڕێکنەکەوتوون، سەرەڕای بەڕێوەچوونی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەنێوان هەردوولا لەسەر ئاستی باڵا و شاندەکانیان.
لێدوانی فەرمی؛ مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەمیانی بەشداریکردن لە پانێلێکدا لە کۆڕبەندی مێپس 2025، گوتی، "یەکێتی سوور و پێداگر بوون لەسەر چەند پۆستێک کە ئیستحقاقی هەڵبژاردنیان نەبوو، سەرەڕای ئەوەی ئێمە زیاتر لە شایستەیی خۆیان پۆستمان پێدان، بەڵام ئەوان ویستیان بۆ پێکهێنانی حکومەت نەبوو."
گوتیشی، "دەبێت ڕێز لە دەرەنجامی هەڵبژاردن بگیرێت، هەر لایەنێک بەگوێرەی دەنگەکانی خۆی پۆست وەرگرێت، یەکێتی پێیوابوو پارتی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگێکی کەمتر دەهێنێت بۆیە پرۆسەکەی دواخست."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی کردەوە لەوەی کە ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە و ئەوان لەسەر بنەمایەکی نوێ گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکومەت دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پرۆژەیەکی نوێ بۆ گەنجان ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پرۆژەیەکی نوێی حکومەتی ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی مەرجی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پرۆژەیەکی نوێ بۆ گەنجان ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پرۆژەیەکی نوێی حکومەتی ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی مەرجی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سعودییە مەرجی هەیە بۆ چوونە ناو ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیمی




