هۆشدارییەکی تووند لە وەزارەتی داراییەوە بۆ خانەنشینان و بەشێکی مووچەخۆران لەبارەی مووچە

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
هۆشدارییەکی تووند لە وەزارەتی داراییەوە بۆ خانەنشینان و بەشێکی مووچەخۆران لەبارەی مووچە

دیمەنی خانەنشینێک و لۆگۆی هەژماری من. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی سەرجەم ئەو خانەنشین و وارسانە ئاگادار دەكاتەوە كە تا ئێستا فۆرمی 'هەژماری من' ـیان پڕ نەكردووەتەوە، مووچەی مانگی نۆ وەرناگرن تا ئەوكاتەی فۆرمی هەژماری من پڕدەكەنەوە.

گرفتەكە چییە: نزیكەی 10%ـی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان تا ئێستا مامەڵەی بەبانكیركردنی مووچەكانیان دەستپێنەكردووە، واتە فۆرمی 'هەژماری من' ـیان پڕنەكردووەتەوە. ئەوەش لەكاتێكدا وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری داوە؛ هەر فەرمانبەر و خانەنشین و مووچەخۆرێكی هەرێمی كوردستان تا كۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانكی نەبێت، لە بەغداوە مووچەكەی ڕادەگرێت و بۆی خەرج ناكرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان، ئاگادارینامەیەكی بڵاوكردووەتەوە سەبارەت بە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆژەی 'هەژماری من'، بەتایبەت ئەو خانەنشین و وارسانەی کە تا ئێستا فۆڕمی 'هەژماری من'ـیان پڕ نەکردووەتەوە، لەکاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول ، مووچەکانیان ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی فۆڕمی هەژماری من پڕ دەکەنەوە.

زانیاریی زیاتر: هاوكات ئەو خانەنشینانەی کە کارتی بانکەکانیان تەواو بووە و تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە، سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، چونکە مووچەی مانگی 10ـیان لەڕێگەی پرۆژەی هەژماری من بۆ خەرج دەکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تائێستا نزیکەی 90%ـی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، خۆیان لە پرۆژەی 'هەژماری من' تۆمار کردووە، ئەوانەشی کە ماون و خۆیان تۆمار نەکردووە، بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی فیدراڵ، تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکیان نەبێت و خۆیان لەپرۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردبێت، ئەوا لە بەغداوە مووچەکانیان ڕادەگیرێت و لەهەرێمی كوردستان خەرج ناکرێت، لەدوای سەری ساڵیشەوە دابەشکردنی مووچە بەشێوەی کاش نامێنێت.

زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی زیاتر لە 31 هەزار و 500 خانەنشین، ئێستا كارتەكانیان ئامادەن، بەڵام هێشتا وەرنەگیراونەتەوە؛ زۆرترین كارتی وەرنەگیراوەش لە هەولێر، دهۆک، سۆران و زاخۆ ـن كە زیاتر لە 70%ـی هەموو وەرگرتنە چاوەڕوانكراوەكان پێكدەهێنن، بەمشێوەیە:

هەولێر: 17,799 كارتی بانكی
دهۆک: 6,906 كارتی بانكی
سۆران: 1,913 كارتی بانكی
زاخۆ: 1,409 كارتی بانكی

بۆیە خانەنشینان هان دەدرێن، سەردانی بانکی حکومی بکەن کە مووچەكانیان لێوە وەردەگرن بۆ وەرگرتنی کارتی بانکییان.

ئەمەش بزانە: لە كۆیە 780 كارتی بانكی، لە سلێمانی 583، لە هەڵەبجە 51، لە ڕانیە 41 و لە چەمچەماڵ 37 كارتی بانكی ئامادەن و لەلایەن خاوەنەكانیان وەرنەگیراونەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ