حکومەتی کوردستان لە چوارچێوەی پاکێجی ئینتەرنێتی خێزانی چەند ماڵپەڕ و ئەپێک فیلتەر دەکات
- کوردستان
- 23 تشرینی دووەم

گرافیکی بەکارهێنانی ئینتەرنێت. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەو هەواڵە دڵخۆشكەرەی هەموو خێزانێكی كوردستان چاوەڕوانی بوون؛ خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی پاكێجی خێزانی كەوتەكار، كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن و گەیاندن پابەندكراون بە هەمان نرخ و هەمان خێرایی، ئەو خزمەتگوزارییە بەردەست بخەن.
چیرۆكی سەرەكی: وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەكان، ماوەی چەند ساڵێكە كار لەسەر نەهێشتنی كاریگەری نەرێنی پێگە و ماڵپەڕە ئەلیكترۆنییەكان دەكات لەسەر خێزان و تاك، ئەوەش لەپێناو پاراستنی ئادابی گشتی و دوورخستنەوەی ئەندامانی خێزان لە بەلاڕێداچوون و ترازانی ڕەوشتی.
لێدوانی فەرمی: د. جەمال ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پۆستە و گەیاندن بە ئاڤای ڕاگەیاند، دوای هەوڵدانێكی زۆر، توانیمان پاكێجی ئینتەرنێتی خێزانی دروست بكەین، لەڕێگەی ئەو پاكێجەوە، كۆمەڵێك سایت و ئاپ و بەرنامە ناكرێنەوە و فیلتەر كراون كە زەرەر و زیانیان هەیە بۆ خانەوادە، بەدیاریكراویش بۆ منداڵان و نەوجەوانان.
بەڕێوەبەری گشتیی پۆستە و گەیاندن ئاماژەی بەوەشكرد، سەرجەم كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن و گەیاندن پابەند كراون، پاكێجی ئینتەرنێتی خێزانی بەردەست بخەن و بە هەمان نرخ و بەهەمان خێرایی، ئەوەش لەپێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و خێزانەکانی هەرێمی كوردستان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی نۆ جۆر ماڵپەڕ و ئاپ لە چوارچێوەی پاكێجی خێزانی قەدەغەكراون ئەوانیش؛ سایتە نەشیاوەكان، پۆرنەكان، یاریی قومار، سایتەكانی بازرگانیكردن بە جگەرە و ماددە هۆشبەرەكان و خواردنەوە كحولییەكان، بابەتی توندوتیژیی بەرامبەر ژن و منداڵ و ئاژەڵ، سووكایەتیكردن بە ئایین و پیرۆزییەكان و هاندانی تێكدانی پێكەوەژیان، ماڵپەڕەكانی كڕین و فرۆشتن بە جۆرەكانی چەك و ئەو یارییانەی منداڵ بەرەو توندوتیژی و لادانی ڕەوشتی هان دەدەن.
زانیاریی زیاتر: لەماوەی ڕابردوودا، یاریی ئەلیكترۆنیی ڕۆبلۆكس بوو بە یەكێك لەو یارییانەی كە بەهۆی كاریگەریە نەرێنییەكانی، لەزۆربەی وڵاتان قەدەغەكرا و سانسۆری خرایە سەر، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش، دوای دیراسەكردنی بڕیاریدا ئەم یارییەش بخرێتە سەر لیستی ئەو سایت و ئاپانەی كە لەڕێگەی پاكێجی ئینتەرنێتی خێزانی قەدەغە كراون، بە واتای ئەوەی هەر ئاپ و بەرنامەیەكی دیكە كە لە داهاتوودا دەربكەوێت زیانی بۆ خێزان هەیە، دەكرێت لەڕێگەی ئەو پاكێجەوە قەدەغە بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: گرفتی دابینکردنی مووچەمان هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێ تۆمار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: گرفتی دابینکردنی مووچەمان هەیە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەشواق جاف: چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ یەکشەممە دوابخرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت






