ناوی قوتابیە وەرگیراوەکانی ناوچە ئیدارییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیێنرێت

شەیری بکە لە:
ناوی قوتابیە وەرگیراوەکانی ناوچە ئیدارییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیێنرێت

باڵەخانەی وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى

ئاڤا نیوز

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامى  وەرگرتنى دەرچووانى قوتابخانە کوردییەکانى کەرکووک و ناوچە کوردستانییـەکان لە زانکۆکانى هەرێـمى کوردستان ڕادەگەێنێت.

وێنە گەورەکە: ساڵانە لە پاڵ دەرچووانی 12ـی ئامادەیی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک کورسی بۆ قوتابیانی خوێندنی کوردی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی؛ بە ئاڤای گوت، "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى قوتابخانە کوردییەکانى کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیێنرێت و داتاکان دەخرێنە ڕوو."

ئەمەش بزانە: بڕیارە ئەمساڵ هەزار و 368 قوتابی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ