ڕاکێشانی ئاو لە زێی گەورە بۆ هەولێر بۆ ماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێر ڕادەگیرێت

شەیری بکە لە:
ڕاکێشانی ئاو لە زێی گەورە بۆ هەولێر بۆ ماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێر ڕادەگیرێت

ئەم ڕاگرتنەش بۆ ماوەی 24 تاوەکو 48 کاتژمێر بەردەوام دەبێت.

ئاڤا نیوز

 

ئەو پرۆژانەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی سنووری پارێزگای هەولێر کە دەکەونە سەر زێی گەورە، کارکردن تیایاندا وەستاوە، لە ماوەی 24 تاوەکو 48 کاتژمێری داهاتوو بەرهەمهێنان لەو پرۆژانە دەست پێدەکاتەوە.

 

وێنە گەورەکە: شەپۆلێکی بارانبارین، هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە لە چەند شوێنێکی سنووری گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و کەرکووک لافاو دروست بوو، هەروەک بەهۆی ئەوەی ئاوی زێ و ڕووبارەکان ئاستی لێڵییان بە ئاستێک زۆربووە؛ کاری پاڵاوتن و بەرهەمهێنانی ئاوی لە پرۆژەکانی ئاو ڕاگیراوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە ڕاگەیێنراوێکدا ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی و قەیرانەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، بڵاوی کردووەتەوە، لە  زۆربەی ئەو پڕۆژانەی کە دەکەونە سەر زێی گەورە بەرهەمهێنان ڕاگیراوە، ئەم ڕاگرتنەش بۆ ماوەی 24 تاوەکو 48 کاتژمێر بەردەوام دەبێت.

 

هۆکارە زانراوەکان: وەستانی کاری ئەو پرۆژانە و ڕاگرتنی بەرهەمهێنان لەو پرۆژانە، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی لێڵیی ئاو بووە.

باکگراوند: بڕی بارانبارین لە پارێزگای هەولێر لە دوێنێ دووشەممە 8-12-2025 لە سەنتەری شار 25.6 ملم باران بووە، ئەمڕۆش سێشەممە 9-12-2025، بڕی بارانبارین لە کاتژمێر نۆی بەیانیی تاوەکو نۆی شەو 14 ملم بووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ