
یاریی ئەلیکترۆنیی "لۆدۆ"
ئاڤا نیوز
هویام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق بڕیاریدا یاریی ئەلیکترۆنیی "لودۆ" قەدەغە بکات و ڕایگەیاند: "لەپێناو پاراستنی خێزانە عێراقییەکان لە ڕەشبگیری ئۆنلاین و گەندەڵی ئەخلاقی بڕیارەکە دراوە".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پەیوەندییەکان لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاوکردەوە، هویام یاسری، بەپێی دەسەڵاتی خۆی و لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی، بڕیاریداوە یاریی لودۆ بلۆک بکات بۆ پاراستنی خێزانە عێراقییەکان لە زیادبوونی مەترسییەکان و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر پەیکەری کۆمەڵایەتی.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: وەزارەتەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە "یارییەکە بووەتە سەرچاوەی ناکۆکی لەناو زۆرێک لە خێزانەکانی و نێوان ژن و مێرد بەهۆی سیستمی گرەوکردنەوە، کە هانی کردەوەی مەترسیدار و قبووڵنەکراو دەدات".
قووڵتر: لە ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتە عێراقییەکە هاتووە، بڕیاری بلۆککردنی یارییەکە دوای چاودێریکردن و بەدواداچوونی بەردەوامی کۆمەڵێک سەرپێچی و کێشە دێت کە بەهۆی ئەم یارییەوە دروست بوون، هەندێکیان لەڕێگەی چاتی تایبەتەوە ڕوودەدەن کە ڕێگە بە پەیوەندیی ڕاستەوخۆ دەدات و ژینگەیەک دەستەبەر دەکات بۆ ئیستغلالکردنی سێکسی و ڕەشبگیریی ئەلیکترۆنی، ئەمە جگە لە بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی بێ ئەخلاقی و لادان کە هەڕەشە لە سەقامگیری خێزان و کۆمەڵایەتی دەکات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت






