شارەزایەکی کەشناسی: هەوری سوپەر سێڵ بەڕێوەیە و تا 50 ملیمەتر بارانی لەگەڵدایە
- ژینگە
- 9 کانوونی یەکەم

هەورێکی سوپەر سێڵ لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی کەشناسی هۆشداریی بە هاووڵاتیان دەدات کە هەورێکی سوپەر سێڵ لە گەرمیان دروست بووە و بەرەو سلێمانی و ئێران دەڕوات و بڕێکی زۆری بارانی هەڵگرتووە.
وێنە گەورەکە: لەماوەی ئەم هەفتەیە دوو شەپۆلی بارانبارین ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، بە هۆیەوە بەشێک لە ناوچەکان ئاستی ئاویان بەرزبووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: لوقمان حەوێزی، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە کەلار هەوری سوپەر سێڵ دروست بووە و بەرەو سلێمانی و سنووری ئێران دەڕوات.
ئەو کەشناسە دەڵێت، هەورەکە چەند كاتژمێرێكی دەوێت تا تێپەڕدەبێت، هەروەها 30 بۆ 50 میلیمەتر بارانی پێیە.
زانیاریی زیاتر: هەورەکە بەسەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و پێنجوێن و هەڵەبجە تێدەپەڕێت تا دەگاتە سنوورەکانی ئێران.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی بڵاویکردووەتەوە، سبەی چوارشەممە لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری شەپۆلی بارانبارین ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و هەندێک کات نیمچە هەور دەبێت. لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک هەندێک کات نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند دەبارێت، هەروەها لە سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بەفر بارین هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 20 خولەک لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- بزنس
- 52 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ عەیار 21 یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سەرما و بارینی بەفرێکی زۆر لە ژاپۆن 30 کەس گیانیان لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 خولەک لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 20 خولەک لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 31 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- ژینگە
- 31 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 29 کانوونی دووەم
شێخ دارا: بارانبارین تا زیاتر لە 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت






