
ئاڤا نیوز
ئەو کوڕەی لە سەرەتای لافاوەکەی چەمچەماڵ ونبووبوو و کەسوکاری لە ڕێگای ئاڤامیدیاوە داوای بەهاناوەچوون و سۆراغی کوڕەکەیان دەکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەلامەتی گەڕایەوە ماڵەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتی لافاوەکەی چەمچەماڵ، ئافرەتێک بەناوی سنەوبەر کەریم بە کوڵ دەگریا باسی لەوە کرد کوڕێکی خانەوادەکەیان بە ناوی میر قوباد ون بووە و لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوای بە هاناوەچوونی کرد.
چی ڕووی دا: ئێوارەی ئەمڕۆ میر قوباد لەگەڵ هاوڕێیەکی گەڕانەوە و هەردووکیان سەلامەت بوون، لەو بارەیەوە میر قوباد، بە ئاڤا میدیای گوت: کاتژمێر یەک دەوامم تەواو بوو، بەڵام لەو پاسەی قوتابیان دەگوازێتەوە سەرنەکەوتم و لەگەڵ هاوڕێیەکم ویستمان بە پیادە بگەڕێنەوە، پێمان وابوو بە پیادە زووتر دەگەینەوە، بەڵام بەهۆی لافاوەوە ڕێگەمان لێگیرا و نەمانتوانی بگەڕێینەوە.
گوتیشی، دواتر زۆربەی چەمچەماڵ گەڕاین، ڕێگەیەکمان نەدۆزیەوە بگەڕێینەوە، هەموو لافاو بوو، دواتر تاکسییەکمان گرت و گەڕاینەوە، کە هاتمەوە هەموویان بە گریانەوە پێشوزاییان لێکردین.
لە لایەکی دیکەوە: سنەوبەر کەریم، پوری میر قوباد، بە ئاڤا میدیای گوت: میر تا کاتژمێر چوار نەگەڕابووەوە، زۆر خەمبار و پەرێشان بووین، دواتر لەگەڵ برادەرێکی گەڕایەوە، بە بینینی زۆر دڵخۆش بووین، سوپاسی ئاڤا میدیا دەکەین دەنگی ئێمەیان گەیاند.
زانیاریی زیاتر: میر قوباد، خەڵکی چەمچەماڵە و پۆلی 12ـی زانستییە لە قوتابخانەی چەرموو.
باکگراوند: ئەمڕۆ سێشەممە 9-12-2025، لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، بەهۆی زۆری ڕێژەی بارانبارین لە ماوەی کەمتر لە چوار کاتژمێر لافاو دروست بوو، لە ئەنجامدا دوو کەس لە سنووری ئەو قەزایە گیانیان لەدەستدا، ژمارەیەک کەسی دیکەش برینداربوون و لافاو زیانی زۆری بە سنوورەکە گەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
بڕیاردان لە خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک دەکەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
میسر و ئوردن کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان ڕەتدەکەنەوە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەگەری گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
میسر و ئوردن کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان ڕەتدەکەنەوە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەگەری گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە






