
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی ئابووریی "ئیکۆ عێراق" ڕایدەگەیێنێت، تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق گەیشتووەتە 5.6 تریلیۆن دینار، لە کاتێکدا بەشداریی وزەی نوێبووەوە تەنیا نزیکەی 2%ی کۆی بەرهەمهێنانی ئێستا پێکدەهێنێت.
وێنە گەورەكە: سەرەڕای تەرخانکردنی بڕێکی یەکجار زۆری پارە، قەیرانی نەبوونی كارەبا یەكێكە لە كێشە گەورەكان كە لە دوای پرۆسەی ئازادكردنی عێراقەوە بەرۆكی عێراقییەكانی گرتووە و تائێستاش چارەسەر نەكراوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ڕوانگەکە ڕوونی دەکاتەوە، "تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا تا مانگی ئەیلوولی 2025 گەیشتووەتە 5 تریلیۆن و 6 ملیار دینار،" ئاماژە بەوەش دەدات "لووتکەی بەرهەمهێنانی ئێستا گەیشتووەتە 28 هەزار مێگاوات، لە کاتێکدا دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکان نزیکەی 50 هەزار مێگاواتی دەوێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر بەگوێرەی ڕوانگەکە، "بەشداریی وزەی نوێبووەوە، لەوانەش وزەی ئاویی و خۆری، تەنیا 2%ی کۆی بەرهەمهێنان پێکدەهێنێت."
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا






