ئەعرەجی: لە دووبارە تێکەڵکردنەوەی خێزانەکانی داعش بە کۆمەڵگا سەرکەوتوو بووین
- هەواڵ
- 18 کانوونی یەکەم

ژنێکی چەکدارێکی داعش لە کەمپی هۆل لە سووریا
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، بەغدا بە پێویستی دەزانێت هەرچی زووە کەمپی هۆلی تایبەت بە ژن و منداڵانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دابخرێت، ئاشکراشی دەکات کە وڵاتەکەی لە دووبارە تێکەڵکردنەوەی خێزانەکانی داعش بە کۆمەڵگا سەرکەوتوو بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەوتەی بەرپرسانی ڕۆژئاوای کوردستان لەم کاتەدا زیاتر لە 24 هەزار کەس لە کەمپی هۆلی تایبەت بە ژن و منداڵانی داعش ڕاگیراون، لەو ژمارەیەش 15 هەزاریان سوورین، سێ هەزار و 500یان عێراقی و شەش هەزار و 200ی دیکەشیان بیانین، زیاتر لە 19 هەزار عێراقیش کە پێشتر لە کەمپەکە بوون، ئێستا بۆ وڵات گەڕێنراونەتەوە و بەشێکیان تێکەڵ بە کۆمەڵگا کراونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندێکی هاوپەیمانیی ناتۆ باسی لەوەشکرد، عێراق بەلایەوە گرنگە کەمپی هۆل دابخرێت چونکە بۆ ئاسایشی وڵاتەکەی هەڕەشەیە و لەم کاتەشدا کار بۆ گەڕانەوەی عێراقییەکانی کەمپەکە دەکەن، لە دووبارە شیاندنەوەی ژن و منداڵی چەکدارانی داعش و تێکەڵکردنەوەشیان بە کۆمەڵگا سەرکەوتوو بوون.
- تیرۆر لەسەر ئاشتیی کۆمەڵگا و ئاستی نێودەوڵەتی هەڕەشەیە و هێرشەکانی ئەم دواییە لە سیدنی، تەدموور و ئیدلیب نیشانەی ئەم مەترسییانەن، بۆیە دەبێت هەموو سەرچاوە مادیی، مرۆیی و میدیاییەکانیان وشک بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا






