ئاڤا میدیا هاوکاری دەگەیەنێتە 60 کاسبکاری دیکەی چەمچەماڵ

شەیری بکە لە:
ئاڤا میدیا هاوکاری دەگەیەنێتە 60 کاسبکاری دیکەی چەمچەماڵ

هاوکاری ئاڤا میدیا بۆ زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ

ئاڤا نیوز

لە بەردەوامیی هەڵمەتە فراوانەکەی ئاڤا میدیا بۆ بەدەنگەوەهاتنی لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، ئەمڕۆ 60 دوکاندار و پیشەوەری دیکەی بازاڕەکانی ئەو شارە هاوکاری دەکرێن.

چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی تیمێکی مەیدانیی ئاڤا میدیا بەدواداچوونی وردیان بۆ زیانەکانی لافاوەکە لە بازاڕەکانی (حەمە عەلی ئەنجە، شێخ ڕەزا، بێستون، موسەلەسە، بازاڕی سەوزەفرۆشان و مارکێتەکانی نێو گەڕەکەکان) کرد، زیانلێکەوتووان پۆلێن کران. ئەمڕۆش لە قۆناغێکی نوێی هاوکارییەکاندا، 60 کاسبکار کە شوێنی کارەکانیان زیانی زۆری بەرکەوتبوو، هاوکارییان پێ دەگات.

زانیاریی زیاتر: هەر لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا، دوێنێ 21 کاسبکار و پیشەوەری ناحیەی تەکیە سەردانی بارەگای سەرەکیی ئاڤا میدیایان لە هەولێر کرد؛ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی کەناڵەکەوە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا و شایستە داراییەکانیان وەک هاوکاری پێ بەخشرا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا میدیا لە سەرەتای کارەساتەکەوە لەگەڵ خەڵکی چەمچەماڵە؛ هەفتەی ڕابردووش نزیکەی 40 کاسبکار و پیشەوەری دیکەی ئەو شارە کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتبوو، لە بارەگای ئاڤا میدیا هاوکاری کران.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ