ئاڤا بەدواداچوون بۆ دواکەوتنی ئیکرامییەی خانەنشینانی ئاسایش دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

مووچەی فەرمانبەران لە یەکێک لە بانکەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ژمارەیەک لە خانەنشینانی ئاسایش لە هەولێر گلەیی دواکەوتنی ئیکرامییەکانیان گەیاندە ئاڤا نیوز، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت، خەرجکردنی بەشێکی ئیکرامییەکانیان دەکەوێتە ساڵی داهاتوو.
چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵی 2024دا، ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایش خانەنشین کران، بەڵام تاوەکو ئێستا تەواوی شایستەی ئیکرامییەکەیان وەرنەگرتووە. ئەو خانەنشینانە لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوا دەکەن بەدواداچوون بۆ هۆکاری دواکەوتنی پارەکەیان بکرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: "سەرجەم ئەو خانەنشینانە ئیکرامییەی شەش مانگیان وەرگرتووە، بەڵام ئیکرامییەی 12 مانگەکەیان ماوە؛ بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق، دەبێت بەغدا ئەو بڕە پارەیە خەرج بکات و تاوەکو ئێستاش بۆ کەس خەرج نەکراوە."
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەدات کە بەغدا بە فەرمی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی ئەو شایستەیە دەربڕیوە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی ڕێکارەکان، خەرجکردنی ئیکرامییەی 12 مانگەکە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕێکەوتی 1-7-2024ـەوە، یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق لە هەرێمی کوردستان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش گۆڕانکاریی لە میکانیزمی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی خانەنشینان دروست کردووە.
ئەمەش بزانە: بەهۆی کاراکردنی یاسای خانەنشینی عێراق لە ساڵی 2024دا، سەرجەم ئەو کارمەندانەی تەمەنیان لە نێوان 60 بۆ 63 ساڵدا بوو (لەدایکبووانی 1961 تا 1964)، بە یەکەوە خانەنشین کران، کە پێشتر لە هەرێمی کوردستان بەو تەمەنە خانەنشین نەدەکران.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 9 خولەک لەمەوپێش
عێراق بۆ خەرجیی و قەرزەکانی دەبێت پیاڵە ژەهرەکە هەڵقوڕێنێ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە دوو گەڕەکە کورد نشینەکەی حەلەب شەڕە و بریندار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاندەرانی چەمچەماڵ لەناو یاریگا: ئاڤا ئاڤا، هەوراز هەوراز
3 کاتژمێر لەمەوپێش

هونەرمەند بۆکان هەورامی: پلانم هەیە زنجیرەیەک کۆنسێرت ئەنجام بدەم
3 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ڕێگای پرۆژەیەکی نهێنی رکابەری وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

جلوبەرگ و هەڵپەڕکێی کوردی دەگاتە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کاروانی ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان شەقامەکانی هەولێر دەڕازێننەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە دوو گەڕەکە کورد نشینەکەی حەلەب شەڕە و بریندار هەیە
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە بەغدا هێزە ئەمنییەکان هێرش دەکەنە سەر دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب شەڕ لە نێوان هەسەدە و سووپای سووریا ڕووی دا






