مەترسی هەیە عێراق ساڵی داهاتوو دەست بۆ کەمکردنەوەی مووچە و دابەزاندنی بەهای دینار ببات
- بزنس
- 23 کانوونی یەکەم

دەبێت کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ڕێگا بگرێت لە داڕمانی ئابووری
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی دارایی بووەتەوە، لەبەرئەوە بۆ ساڵی 2026 سێ بژاردەی لەبەردەمدایە، هەر یەکێک لەو بژاردانە وەکو هەڵقوڕاندنی پیاڵە ژەهرەکە وایە و کاریگەریی زۆر خراپی دەبێت لەسەر گوزەران و ژیانی خەڵکی عێراق، بەتایبەتی مووچەخۆران.
چیرۆکی سەرەکی: ئێستا عێراق بە بەهای 90 تریلۆن دینار قەرزی ناوخۆیی لەسەرە، هەروەها 10 ملیار دۆلار قەرزی دەرەوە، چونکە حکومەت ساڵانە پێویستی بە نزیکەی 125 تریلیۆن دینارە بۆ دابینکردنی مووچە و خەرجییە گشتییەکان، جگە لەوەی عێراق پێویستی بە 25 تریلیۆن دینارە وەک شایستەی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت و تەواوکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە وەزارەت و پارێزگاکان خەرج دەکرێت، بەبێ ئەوەی داهاتەکەی بەشی ئەو هەموو خەرجییانە بکات.
پێشبینییەکان: هەر کەسێک ببێتە سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق ئەرکی قورسە، دەبێت چەند هەنگاوێک بگرێتەبەر و سنوورێک دابنێت، کە چیتر قەرز نەکات، هەروەها پلان دابنێت بۆ پێدانەوەی قەرزەکان، زۆربەی ئەو قەرزانە هی حکومەتەکەی محەممەد شیاع سوودانین، بەپێی بەدواداچوونەکان لە ساڵی 2022 کاتێک مستەفا کازمی حکومەتی ڕادەستی سوودانی کرد، 33 تریلیۆن دیناری کاش لەبەردەستی سوودانی بووە.
لەلایەکی دیکەوە: جگە لەوەی پارەی پاشەکەوتکراو یەک دیناری نەماوە و خەرجکراوە، حکومەت زیاتر لە 100 تریلیۆن دیناریش قەرزارە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی لە چوار ساڵی ڕابردوو عێراق ئەو هەموو داهاتەی هەیبووە لە فرۆشتنی نەوت، بە نزیکەیی هەر ساڵێک 134 تریلیۆن دیناری دەستکەوتووە، ئەویش هەمووی خەرجکراوە.
گۆشەیەکی دیکەی چیرۆکەکە: ساڵی 2023 بوودجەی گشتی بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 لە پەرلەمانی عێراق بەیەکەوە پەسەندکران، بوودجەی هەر ساڵێک بە نزیکەی 199 ملیار دینار دیاریکرا، بە مەرجێک کە نرخی گریمانەکراوی نەوت 70 دۆلار بێت، بەڵام بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، حکومەتی عێراق بە تێکڕا ساڵانە 134.5 ملیار دیناری دەستکەوتووە و هەموو ساڵێک بە نزیکەیی 64 ترلیۆن دینار کورتهێنانی بوودجەی هەبووە.
ئێستا مەترسییەکە گەورەترە، پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت ساڵی 2026 زیاتر دابەزێت کە ئێستا یەک بەرمیلی بە 78 دۆلارە.
ژمارەکان وا دەڵێن:
داتاکانی بانکی ناوەندی عێراق نیشانی دەدەن کە قەرزی گشتی ناوخۆیی تا کۆتایی مانگی ئەیلولی 2025 بۆ زیاتر لە 90.6 تریلیۆن دینار بەرزبووەتەوە، کە ئەمەش زیادبوونێکی زۆری ساڵانەی قەرزکردنە.
حکومەتی عێراق مانگانە پێویستی بە 10 تریلیۆن دینارە بۆ مەعاش و خەرجییەکانی حکومەت، هەشت تریلیۆن و نیو بۆ مەعاش تریلیۆن و نیوێک بۆ خەرجییەکان، بەڵام مانگانە لە باشترین حاڵەت شەش تریلیۆن و نیوی دەست دەکەوێت، واتا سێ تریلیۆن و نیو کورتهێنان هەیە.
هەموو مانگێک وەزارەتی دارایی چووە هەر پارەیەک هەبووە ڕایکێشاوە و سەرفی کردووە، بۆنموونە هەموو مانگێک دوو تریلیۆن و نیوی لە بانکی ناوەندیی قەرزکردووە.
رێکاری فریاگوزاریی: ئاماژەکان ئەوە نیشان دەدەن کە عێراق لە قەیرانێکی قووڵی داراییە، خەرجی حکومەت لە داهات زیاترە، بۆ دەربازبوون لە قوڵتربوونەوەی مەترسییەکان و قەبە بوونی قەبارەی قەرزەکان، ناکرێت ئەم دۆخە هەر بەردەوام بێت، حکومەت چیتر بەرگەی ناگرێت، بۆیە بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق دەڵێت: بیر لە سێ ڕێگەچارە دەکەینەوە، زۆر تاڵ و خراپن و هیچیان باش نین بۆ خەڵک:
یەکەم: تەقەشوف و کەمکردنەوەی خەرجییەکان، ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و سەرمووچە.
دووەم: کەمکردنەوەی مووچە بە ڕێژەی سەدا 10 بۆ سەدا 15 لە سەرجەم مووچەخۆران لە کوردستان و عێراق، بۆ نموونە ئەوانەی مووچەکەیان ملیۆنێکە، 100 بۆ 150 هەزار دیناری لێ کەم دەکرێتەوە.
سێیەم: دابەزاندنی بەهای دینار. ئێستا بەهای هەر 100 دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی بە 132 هەزار دینارە، بیر لەوە دەکرێتەوە نرخی هەر 100 دۆلارێک بکاتە 150 بۆ 180 هەزار دینار، ئەمەش یەک دونیا کێشەی تری بەدوادادێت.
ڕوونکردنەوەی زیاتر: عێراق بۆیە بیر لە دەستکاریکردنی بەهای دینار دەکاتەوە، چونکە خۆی نەوت بە دۆلار دەفرۆشێت و دۆلار وەردەگرێت، مووچە و خەرجییەکانیش بە دینار دەدات، بەم شێوەیەش ئەو دۆلارەی دەستی کەوتووە بڕێکی زۆر زیاتر دیناری پێ دەکڕدرێت و پارەیەکی زۆر قازانج دەکات.
بۆنموونە ئەگەر بەهای یەک دۆلار بکاتە هەزار و 500 دینار، لە هەر 100 دۆلارێک 18 هەزار دینار قازانج دەکات.
وای دابنێین حکومەتی عێراق مانگانە بایی حەوت ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە، ئەوا یەک تریلیۆن و 260 ملیار دینار قازانج دەکات، لە یەک ساڵدا دەکاتە زیاتر لە 15 تریلیۆن دینار، ئەمەش پارەیەکی باشە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانەکان، بەڵام دۆخی گوزەرانی خەڵک و مووچەخۆران زۆر زیانی بەردەکەوێت.
ئەمەش بزانە: ئەمانە بڕیار نین، تەنها بیرۆکە و ڕێگەچارەن چۆن ئەم قەیرانە چارەسەر بکرێت، هەموو هەنگاوەکانیش دەکەونە سەر حکومەتی نوێی عێراق، کە حکومەت پێکدەهێنرێت لە کارنامەی حکومەت شێوازی چارەسەکردنی قەیرانەکە دەدۆزرێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک خۆپیشاندانە؛ ڕێگا داخراوە و ئاڵۆزی دروست بووە
- بزنس
- 40 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 40 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە




