بۆ کەسوکاری سزادراوان؛ کاتی سەردانیکردنی چاکسازیی گەورانی هەولێر دەگۆڕدرێت

شەیری بکە لە:
بۆ کەسوکاری سزادراوان؛ کاتی سەردانیکردنی چاکسازیی گەورانی هەولێر دەگۆڕدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی کەسوکاری سزادراوان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پشووی فەرمییەوە گۆڕانکاری لە کاتی سەردانیکردن (مواجه) کراوە.

وێنە گەورەکە:
بەپێی خشتەی ئاسایی، ڕۆژانی دووشەممە و پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەک بۆ سەردانیکردنی کەسوکاری سزادراوان دیاریکراوە. بەڵام بەهۆی ئەوەی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە پشووی فەرمییە، کاتی سەردانیکردنەکە بۆ ڕۆژی چوارشەممە پێشخراوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر ڕایگەیاند: "بەوپێیەی ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی 25-12-2025، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لەسەر بێت) پشووی فەرمییە، بڕیاردرا لەجیاتی ڕۆژی پێنجشەممە، ڕۆژی چوارشەممە (24-12-2025) پێشوازی لە کەسوکاری سزادراوان بکرێت بۆ ئەنجامدانی سەردانیکردن."

- خشتەی سەردانیکردن بە جۆرێک ڕێکخراوە کە هەفتەیەک تایبەتە بە پیاوان و هەفتەیەک بۆ ژنان، ئەم گۆڕانکارییەش تەنیا بۆ ئەم هەفتەیە دەبێت و لە هەفتەی داهاتووەوە خشتەکە ئاسایی دەبێتەوە.

باکگراوند: بۆ ئەو سزادراوانەی کەسوکاریان دوورن یان ناتوانن بەردەوام سەردانیان بکەن، چاکسازیی گەورانی هەولێر خزمەتگوزاریی پەیوەندیی ڤیدیۆیی (دەنگ و ڕەنگ) لە ڕێگەی ڤایبەر و واتسئاپەوە دابین کردووە، جگە لەوەی سزادراوان ڕۆژانە مافی پەیوەندیی تەلەفۆنییان لەگەڵ خێزانەکانیان هەیە.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ