عێراق درۆنێکی پێشکەوتوو بۆ پاراستنی کێڵگەی کۆرمۆر و ناوچەکە دابین دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق درۆنێکی پێشکەوتوو بۆ پاراستنی کێڵگەی کۆرمۆر و ناوچەکە دابین دەکات

دیمەنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەکاتی هێرشە درۆنییەکەی ماوەی ڕابردوو

ئاڤا نیوز

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن لە هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان، حکومەتی عێراق یەکەم هەنگاوی کردەیی بۆ پاراستنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر و ناوچەکانی دەوروبەری دەستپێکرد.

چیرۆکی سەرەکی: دوای هێرشە بەردەوامەکانی سەر هەرێمی کوردستان و دوایین هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە 27ی مانگی ڕابردوو، حکومەتی عێراق و فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لەسەر بنەمای ڕاسپاردەی لیژنەکانی لێکۆڵینەوە، درۆنێکی پێشکەوتوویان ڕەوانەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەددین کرد.

زانیاریی زیاتر: ئەرکی سەرەکیی ئەم درۆنە چاودێریکردنی وردی ئاسمانی ناوچەکەیە لە قەزای دوزخورماتووەوە تاوەکو کێڵگەی غازی کۆرمۆر؛ چونکە بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، زۆربەی هێرشەکانی ڕابردوو لەو ناوچانەوە ئاراستەی کێڵگەکە کراون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەو ناوچانەدا زیاتر لە 15 هەزار چەکداری سوپای عێراق، حەشدی شەعبی، حەشدی تورکمانی و گرووپە جیاوازەکان جێگیرکراون، بەڵام بەهۆی فراوانیی ناوچەکە و هەبوونی بۆشایی ئەمنی، درۆنەکە وەک ئامرازێکی چاودێریی ورد بۆ جووڵەی هێزەکان و پاراستنی ئاسمان بەکاردێت.

لێدوانی فەرمی: پاش ئەوەی فڕینی درۆنەکە لە ئاسمانی ناوچەکە بووە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتووان، "ئاڤا میدیا" پەیوەندی بە سوپای عێراقەوە کرد؛ ئەوان دڵنیاییاندا کە فڕینی درۆنەکە تەنیا بۆ مەبەستی پاراستنی ناوچەکەیە و پێویست بە هیچ ترسێک ناکات، لەمەودواش بەپێی پێویست لە ئاسماندا دەسوڕێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ