لە ساڵی نوێ قەرەبووی خاوەن زەوییەکانی پشتێنەی سەوزایی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 24 کانوونی یەکەم

قۆناغی یەکەمی پشتێنەی سەوازیی هەولێر
ئاڤا نیوز
ڕێککارە یاسایی و داراییەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی خاوەنی دامەزراوە و زەوییەکانی پشتێنەی سەوزایی تەواوکراوە، بەڵام خەرجکردنی قەرەبووەکەیان دەکەوێتە ساڵی داهاتوو.
چیرۆکی سەرەکی: لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر، بەشێک لە زەوی، کارگە و کۆگای هاونیشتمانیان کەوتنە بەر پڕۆژەکە، دوای خەمڵاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، نزیکەی هەشت ملیار دینار تەرخان دەکرێت بۆ ئەو کەسانەی دامەزراوەکەیان بەرکەوتووە و ئەوانەشی زەویان بەرکەوتووە دواتر قەربوو دەکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، "128 کەس بەهۆی جێبەجێکردنی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی قەرەبوو دەکرێنەوە، کە 96 کەسیان دامەزراوەیان بەرکەوتووە و بە پارە قەرەبوو دەکرێنەوە، چەکی بانکی سەرجەمیان تەواو بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ساڵی دارایی کۆتایی دێت، بۆیە لە ساڵی نوێ قەرەبووەکەیان خەرج دەکرێت."
باکگراوند: پشتێنەی سەوزایی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کەم کردنەوەی دیاردەی خۆڵبارین و بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی دادەنرێت، لەو پڕۆژەیە ملیۆنان دار لە دەورووبەری شارەکە دەچێندرێن، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین پۆندی گلدانەوەی ئاو دروست دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەکۆی دیجیتاڵی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئەرمینیا؛ ڕێککەوتنێکی 9 ملیار دۆلاری دژی ڕووسیا واژۆ دەکەن






