
کۆبوونەوەی شاندی پارتی و هادی عامری
ئاڤا نیوز
شاندی باڵای پارتی لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە بەغدا، 13 كۆبوونەوەی لەگەڵ كەسایەتی و لایەنە سیاسییە سوننی و شیعیەكانی عێراق کرد و ئەمڕۆش چەند سەردانێکی دیکە دەکەن و دەگەڕێنەوە.
وێنە گەورەکە: عێراق لە هەلومەرجی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دایە، لایەنەکان بەچڕی گفتوگۆی لەسەر دەکەن، لەو چوارچێوەیە پارتی دیموکراتی کوردستان کە وەک حیزبی خاوەن زۆرترین دەنگ لەسەر ئاستی عێراق، گەڕێکی سەردانەکانی لە بەغدا ئەنجام دەدا و مەرجەکانی خۆی بە ڕوونی بۆ لایەنەکان دەخاتەڕوو.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا دەڵێت، ئەمڕۆش شاندەکەی پارتی درێژە بە سەردانەکانیان دەدەن، بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو بۆ سێ سەردانی دیکە بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕوون نەبووەتەوە سەردانی کامە لایەن دەکەن.
گوتیشی، "کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆ شاندەکەی پارتی دەڕۆنە ماڵی هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر و نانی نیوەڕۆ لەوێ دەخۆن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندەكەی پارتی بەسەرۆکایەتیی فازڵ میرانی و ئەندامیەتیی فوئاد حوسێن، نەوزاد هادی، د. ئومێد سەباح و فارس عیسا، دوێنێ چوارشەممە بە جیا لەگەڵ هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی بەدر، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی هەق، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەلئەساس و جێگری یەکەمی سەرۆکی ئێستای پەرلەمان، حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر و ئەحمەد جبوری، سەرۆکی حیزبی جەماهیر ئەلوەتەنیە كۆبوونەتەوە، گفتوگۆكانیش پەیوەست بووە بە پرسەكانی پێکهێنانی ئەنجوومەنی ئیتیحادی، پەسندکردنی یاسای نەوت و غاز، زامنکردنی مووچە و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە ساڵی نوێدا.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ڕۆژی 29-12-2025 یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، لەو بارەیەوە هادی عامری دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندەكەی پارتی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هیوایەكی گەورەمان هەیە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی پێش سەری ساڵ یەكلایی بكرێتەوە، دوای ئەوەش بابەتی دیاریکردنی سەرۆککۆمار دێتە پێشەوە. دوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریش، کاندیدی گەورەترین کوتلە بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەسپێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
کیم جۆنگ ئون هەڕەشەی ئەتۆمی لە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاریی نوێ لەبارەی ژیانی ئەسەد لە مۆسکۆ بڵاو دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاووڵاتیانی لە غەززە دەگەڕێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کیم جۆنگ ئون هەڕەشەی ئەتۆمی لە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکات
47 خولەک لەمەوپێش

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
23 کانوونی یەکەم

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
23 کانوونی یەکەم

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
23 کانوونی یەکەم

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
23 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی ئەو عێراقییانەی لە ڕیزەکانی سوپای ڕووسیا شەڕ دەکەن ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
کیم جۆنگ ئون هەڕەشەی ئەتۆمی لە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاریی نوێ لەبارەی ژیانی ئەسەد لە مۆسکۆ بڵاو دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاووڵاتیانی لە غەززە دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووبەری زیاتر لە 30 گوند لە سنووری هەولێر فراوان دەکرێن






