ڕاوێژکارێکی شەرع: بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەسەدە بژاردەیەکی زۆرمان لەبەردەم نەماوە

شەیری بکە لە:
ڕاوێژکارێکی شەرع: بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەسەدە بژاردەیەکی زۆرمان لەبەردەم نەماوە

چەکدارێکی سوپای سووریای دیموکرات لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکدا

ئاڤا نیوز

ڕاوێژکارێکی ئەحمەد شەرع ئاشکرای دەکات، پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەناو سوپای نوێی سووریادا گەیشتووەتە قۆناغێکی هەستیار و دەڵێت: "چیتر کات و بژاردەی زۆرمان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ قەسەدە لەبەردەمدا نەماوە".

وێنە گەورەکە: لەژێر گوشارێکی تووندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، حکومەتی کاتیی سووریا و هەسەدە ناچار کراون پێش کۆتاییهاتنی ئەمساڵ بگەینە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ یەکخستنی هێزە چەکدارەکان. پێشبینی دەکرێت لە نێوان 27 بۆ 30ـی ئەم مانگەدا، لەناو جەرگەی دیمەشقەوە واژۆ لەسەر ڕێککەوتننامەکە بکرێت.

لێدوانی فەرمی: ڕاوێژکارەکەی شەرع ئاماژەی بەوە کرد، مەودای گفتوگۆکان لەگەڵ قەسەدە تەسک بووەتەوە و کاتی بڕیاردانە، وتیشی: "دەبێت قەسەدە بەرپرسیارێتیی هەر پاشەکشەیەک لەو خاڵانە هەڵبگرێت کە پێشتر لەسەری ڕێککەوتووین".

گرێکوێرەی گفتوگۆکان: لە پشت پەردەی کۆبوونەوەکانەوە، هێشتا سێ خاڵی سەرەکی وەک بەربەست ماونەتەوە؛ ئەوانیش: میکانیزمی چوونە ناوەوەی هێزەکانی حکومەت بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی قەسەدە، دیاریکردنی پلە سەربازییەکانی فەرماندەکانی قەسەدە لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری، و پرسی چۆنیەتیی دەرکردنی بڕیاری سەربازی لەناو سوپای نوێدا.

مەرجەکانی قەسەدە: سەرەڕای فشارەکان، هەسەدە سوورە لەسەر پاراستنی بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی خۆی؛ داوا دەکات دوو لیوای سەربەخۆیان هەبێت: لیوایەکی تایبەت بە ژنان کە فەرماندەیییەکی سەربەخۆی هەبێت و سەر بە وەزارەتی بەرگری بێت، لەگەڵ هێزێکی تایبەتی دژەتیرۆر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ