وەزارەتی ناوخۆ وێستگەی گەڕۆکی کارتی نیشتمانی دەنێرێتە دەرەوەی وڵات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی ناوخۆ وێستگەی گەڕۆکی کارتی نیشتمانی دەنێرێتە دەرەوەی وڵات

ژمارەیەک کارتی گەڕاوەی کارتی نیشتمانی هاووڵاتییان

ئاڤا نیوز

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە مەبەستی کارئاسانی بۆ ڕەوەندی وڵاتەکەی لە دەرەوە، لە چەند پایتەخت و شارێکی جیاوازی جیهان وێستگەی جێگیر و گەڕۆکی بۆ دەرکردنی کارتی نیشتمانی جێگیر کردووە.

وێنە گەورەکە: ئەم هەنگاوەی وەزارەتی ناوخۆ بەشێکە لە پلانی بەدیجیتاڵکردنی ناسنامەکان و کەمکردنەوەی فشار لەسەر فەرمانگەکانی ناوخۆ، هاوکات ئاسانکارییەکی گەورەیە بۆ عێراقییەکانی دەرەوە تاوەکو بە کەمترین تێچوو و کات، بەڵگەنامە فەرمییەکانیان نوێ بکەنەوە.

چیرۆکی سەرەکی: بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی عێراقی لە دەرەوەی وڵات ناچار نەبن بۆ کارتی نیشتمانی بگەڕێنەوە، وەزارەتی ناوخۆ پڕۆژەیەکی دەستپێکردووە کە تێیدا وێستگەی جێگیر لە ناو باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکان دادەنرێت و تیمە گەڕۆکەکانیش دەگەنە ئەو شارانەی ڕەوەندێکی زۆری عێراقییان لێ نیشتەجێیە.

لێدوانی فەرمی: لیوا ئەحمەد مەعمووری، بەڕێوەبەری ڕەگەزنامە و زانیاریی شارستانی ڕایگەیاند: "تاوەکو ئێستا لە ڕێگەی وێستگە جێگیرەکانمانەوە لە شارەکانی (لەندەن، عەممان، ئەنقەرە، ئەبوزەبی، دێترۆیت، تاران و قاهیرە)، زیاتر لە 50 هەزار هاووڵاتیی عێراقی بۆ وەرگرتنی کارتی نیشتمانی تۆمار کراون."

زانیاریی زیاتر: مەعمووری ئاماژەی بەوەش کرد، وێستگەی گەڕۆکیان بۆ شارەکانی (ئیستانبوڵ، مەدرید، دەوحە، مەسقەت و وڵاتی بیلاڕووس) ناردووە، کە تاوەکو ئێستا پرۆسەی تۆمارکردنی سێ هەزار هاووڵاتی لەو شوێنانەش تەواو کراوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ