
هێرشی فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆ سەر مۆڵگەی چەکدارانی داعش
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی "کوشندە و بێوێنە"یان دژی چەکدارانی داعش لە باکووری ڕۆژئاوای نێجیریا ئەنجام داوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوا ڕۆژەکانی ئەمساڵدا، هێزەکانی ئەمریکا پێگەکانی داعشیان لە نێجیریا کردە ئامانج. ترەمپ دەڵێت ئەم هێرشانە وەڵامێک بوون بۆ کۆمەڵکوژکردنی مەسیحییەکان لەو ناوچانە و پێشتریش هۆشداریی دابوو کە ئەگەر کوشتارەکە نەوەستێت، تیرۆریستان باجێکی قورس دەدەن.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیاڵ" نووسیویەتی: "بە فەرمانی من وەک فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ئەمریکا هێرشێکی بەهێز و کوشندەی کردە سەر تیرۆریستانی داعش لە باکووری ڕۆژئاوای نێجیریا؛ هێرشەکە ئەو کەسانەی کردە ئامانج کە خەڵکی بێتاوان و بەتایبەتی مەسیحییەکانیان دەچەوساندەوە."
- ترەمپ لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "پێشتر هۆشداریم دابووە ئەم تیرۆریستانە کە ئەگەر واز لە کۆمەڵکوژکردنی مەسیحییەکان نەهێنن، باجێکی زۆر قورس دەدەن و دۆزەخیان بۆ دەبێتە ڕاستی؛ ئەمشەو هەر ئەوەش ڕوویدا."
ڕاگەیێنراویی فەرمی: فەرماندەیی ئەفریقای سوپای ئەمریکا (AFRICOM) لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، هێرشەکانی پشتڕاست کردەوە و ئاماژەی بەوە دا، هێرشەکان لەسەر داوای فەرمیی دەسەڵاتدارانی نێجیریا بووە و بووەتە هۆی کوژرانی چەندین چەکداری داعش و تێکشکاندنی مۆڵگەکانیان.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق 1.2 تریلیۆن دینار بۆ قەرزی گەنجان تەرخان دەکات
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی شاری حومس کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: ئەحمەد شەرع و نەتانیاهۆ کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کونسوڵخانەی قەتەر: بردنەوەی خەڵاتی نێودەوڵەتی لەلایەن ئاڤا میدیاوە ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی میدیای پیشەییە
50 خولەک لەمەوپێش

ڕۆبۆتەکان هەلی کار بۆ مرۆڤ دەڕەخسێنن؛ پارە لەبەرانبەر داخستنی دەرگای ئۆتۆمبێل دەدرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

خەڵاتی "زە بێستی فیفا" 10 ڕۆژ لەلای قشڵەی زاخۆ دادەنرێت و وێنەی لەگەڵ دەگیرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

حکومەتی عێراق بڕیاری دا کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت 20% گران بکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەتەمەنترین سەربازی جیهان چاوەڕێی خانەنشینبوونە؛ تەمەنی 102 ساڵە و 78 ساڵە سەربازە
25 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق 1.2 تریلیۆن دینار بۆ قەرزی گەنجان تەرخان دەکات
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی شاری حومس کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: ئەحمەد شەرع و نەتانیاهۆ کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کیم جۆنگ ئون فەرمانی "فراوانکردنی بێسنوور"ی بەرهەمهێنانی مووشەک دەدات




