ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە ساڵێكدا وەڵامی زیاتر لە هەزار پرسیاری شەرعی داوەتەوە
- هەواڵ
- 3 کانوونی دووەم

لۆگۆی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا ساڵی ڕابردوو 18 فەتوای دەركردووە و وەڵامی زیاتر لە هەزار پرسیاری شەرعی داوەتەوە.
وێنە گەورەکە: مەكتەبی تەنفیزیی یەكێتی زانایانی ئایینی كوردستان، ساڵانە كۆی ئاماری فەتوا و كۆبوونەوە و وەڵامدانەوەی پرسیارە شەرعییەكان بڵاو دەكاتەوە پەیوەست بەو پرس و بابەتانە كە جێی سەرنجی كۆمەڵگەی كوردین و پەیوەندییان بە ژیانی ڕۆژانەی خەڵكەوە هەیە.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا شێركاوەیی، وتەبێژی یەكێتی زانایانی ئایینی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، ساڵی ڕابردوو، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا 18 فەتوای فەرمی دەركردووە و هەزار و 161 پرسیاری شەرعی وەڵامداوەتەوە كە ئاڕاستەی ئەنجوومەنەكە كراوە.
شێركاوەیی ڕوونیشی كردەوە، سەرجەمی ئەو فەتوا و پرسیارە شەرعیانە، پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان بە كاروباری ڕۆژانەی هاووڵاتیانەوە بووە و جێی سەرنج بوونە.
وردەكاریی: ئەو فەتوا شەرعییانەی لە ساڵی 2025ـدا دەركراون پەیوەستن بە:
- حوكمی فرۆشتنی كارتی دەنگدان لە پرۆسەی هەڵبژاردن.
- حوكمی فرۆشتنی كەلوپەلی گەڕاوەی ئەمازۆن لە جۆرەكانی؛ ئەلیكترۆنی، میكس و پۆستەی گەڕاوەی (دی ئێچ ئێڵ).
- حوكمی شەرعی كڕین و فرۆشتنی بووكەڵەی (لابووبوو).
- حوكمی فرۆشتنی شوتی و كاڵەك و فەریكەنۆك.
- حوكمی فرۆشتنی زێڕ بە قەرز.
- حوكمی حەواڵەكردنی دراو بە قەرز یان بە حازر لەگەڵ گۆڕینەوەی بە دراوێكی تر.
- حوكمی پاككردنەوەی ئاوی پیس و سەرلەنوێ بەكارهێنانەوەی.
- حوكمی تەوافی ماڵئاوایی بۆ حەج و عومرە.
- حوكمی ئەنجامنەدانی نوێژی هەینی لەكاتی گەشت و سەیراندا.
- حوكمی بارسووكی و كارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی
- حوكمی سواڵكردن و هاوكاریكردنی سواڵكەران.
- حوكمی وەرگرتنی كرێی دەڵاڵی لە كڕین و فرۆشتن زیاتر لە ئەندازەی دیاریكراو.
- حوكمی دانانی مەرجی غەرامە لەكاتی پەشیمانبوونەوە لە مامەڵە بازرگانییەكان.
- حوكمی شەرعی كاری مەندوبی و بریكارنامەی كۆمپانیاكان.
- حوكمی شەرعی لابردنی ڕەحمی منداڵی ناكام.
- حوكمی مامەڵەكردن بە پسوولەی گەنمی جووتیاران.
- حوكمی دیاریكردنی ڕێژەی زەكات و سەرفیترە و فیدیەی مانگی ڕەمەزانی 2025.
- حوكمی شەرعی ئیشكردن لە (فۆرێكس).
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەران لە لیبیا فڕۆکەیەک دەنێرێتە ئەو وڵاتە
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەعدی پیرە: سەرۆککۆمار مافی یەکێتییە
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
فیزانت؛ تاقە دوورگەی جیهان کە ساڵانە دوو جار وڵاتنامەکەی دەگۆڕێت
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
زانایان پێستێکی ئەلیکترۆنییان داهێنا کە هەست بە "ئازار" دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

فیزانت؛ تاقە دوورگەی جیهان کە ساڵانە دوو جار وڵاتنامەکەی دەگۆڕێت
42 خولەک لەمەوپێش

زانایان پێستێکی ئەلیکترۆنییان داهێنا کە هەست بە "ئازار" دەکات
57 خولەک لەمەوپێش

ڕۆژانە 10 خولەک وەرزشکردن ڕێگە لە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دەگرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆران ساڵح گۆرانییەکی سۆزداریی نوێ بڵاودەکاتەوە
4 کانوونی دووەم

ئارەش عوسمان بە "لێیان پرسیم" ساڵی نوێ دەستپێدەکات
4 کانوونی دووەم
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەران لە لیبیا فڕۆکەیەک دەنێرێتە ئەو وڵاتە
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەعدی پیرە: سەرۆککۆمار مافی یەکێتییە
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
فیزانت؛ تاقە دوورگەی جیهان کە ساڵانە دوو جار وڵاتنامەکەی دەگۆڕێت
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
زانایان پێستێکی ئەلیکترۆنییان داهێنا کە هەست بە "ئازار" دەکات
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
دەست بە هەناردەکردنەوەی گازی ئێران بۆ عێراق دەکرێتەوە






