
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
وابڕیارە مەكتەبی سیاسیی پارتی لەنزیكترین كاتدا كۆببێتەوە، بۆ بڕیاردان لەسەر پۆستی سەرۆككۆماری عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە لە سەڵاحەددین، سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا، مەبەست لە كۆبوونەوەكە تاوتوێكردنی چەند پرسێك بوو، لە گرنگترینیان؛ پرسی كاندیدی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ئاڤای ڕاگەیاند، سەرۆك بارزانی لە كۆبوونەوەكە سوپاسی هەڵوێستی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق كرد لە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.
هاوكات لە كۆبوونەوەكە تاوتوێی پرسی كاندیدی سەرۆككۆماری عێراق كرا و تیشك خرایە سەر ئەوەی، ئەو پرسە ببردرێتە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی ئەو حزبە كە بڕیارە لە نزیكترین كاتدا بكرێت و بڕیاری كۆتایی لەسەر پۆستی سەرۆككۆمار بدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی تا ئێستا هیچ کاندیدێکی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار دیاری نەكردووە، تا ئێستاش بەفەرمی بڕیاری نەداوە پشتیوانی كامە كاندید بۆ ئەو پۆستە بكات؛ پێشتر سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند، ئەو كەسەی دەبێتە كاندید، پێویستە كۆدەنگی و ڕێككەوتنی گەلی كورد و خەڵكی كوردستانی لەسەربێت.
پەیوەست بەم بابەتەوە: كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، بۆ دیاریكردنی كاندیدی فەرمی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار، بۆ سبەی یەكشەممە دواخرا.
ئەوەی تا ئێستا زانراوە هەریەك لە نزار ئامێدی و ئاسۆ فەرەیدون بەربژێری یەكێتین بۆ پۆستی سەرۆككۆمار، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆككۆماری ئێستای عێراق، وەك كاندیدی سەربەخۆ بۆ خولی دووەمی سەرۆكایەتی، خۆی كاندیدكردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەران لە لیبیا فڕۆکەیەک دەنێرێتە ئەو وڵاتە
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەعدی پیرە: سەرۆککۆمار مافی یەکێتییە
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
فیزانت؛ تاقە دوورگەی جیهان کە ساڵانە دوو جار وڵاتنامەکەی دەگۆڕێت
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
زانایان پێستێکی ئەلیکترۆنییان داهێنا کە هەست بە "ئازار" دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

فیزانت؛ تاقە دوورگەی جیهان کە ساڵانە دوو جار وڵاتنامەکەی دەگۆڕێت
42 خولەک لەمەوپێش

زانایان پێستێکی ئەلیکترۆنییان داهێنا کە هەست بە "ئازار" دەکات
57 خولەک لەمەوپێش

ڕۆژانە 10 خولەک وەرزشکردن ڕێگە لە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دەگرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆران ساڵح گۆرانییەکی سۆزداریی نوێ بڵاودەکاتەوە
4 کانوونی دووەم

ئارەش عوسمان بە "لێیان پرسیم" ساڵی نوێ دەستپێدەکات
4 کانوونی دووەم
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەران لە لیبیا فڕۆکەیەک دەنێرێتە ئەو وڵاتە
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەعدی پیرە: سەرۆککۆمار مافی یەکێتییە
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
فیزانت؛ تاقە دوورگەی جیهان کە ساڵانە دوو جار وڵاتنامەکەی دەگۆڕێت
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
زانایان پێستێکی ئەلیکترۆنییان داهێنا کە هەست بە "ئازار" دەکات
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
دەست بە هەناردەکردنەوەی گازی ئێران بۆ عێراق دەکرێتەوە






