بەریتانیا و فەڕەنسا هێرشێکی هاوبەشیان کردە سەر بنکەیەکی داعش لە سووریا

شەیری بکە لە:
بەریتانیا و فەڕەنسا هێرشێکی هاوبەشیان کردە سەر بنکەیەکی داعش لە سووریا

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ئاسمانی سووریا؛ وێنە ئەرشیڤ

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی ئاسمانی فەڕەنسا، گروپێکی داعشیان لە ناوچەی تەدمور لە ناو خاکی سووریا کردووەتە ئامانج.

 

بەیاننامەی فەرمی: وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، فڕۆکەی ئاسمانی بەریتانی و فەڕەنسیی، هێرشێکی هاوبەشیان کردووەتە سەر حەشارگەیەکی ژێر زەوی داعش، کە چەند میلێک لە باکووری پارێزگای تەدمور دوور بووە.

 

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکان، ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج لەژێر کۆنتڕۆڵی تەواوی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا بووە، ئامانجەکە بە سەرکەوتوویی تێکشکێنراوە و هیچ مەترسییەکیش بۆ سەر ژیانی مەدەنییەکان دروست نەبووە.

 

ئەمەش بزانە: ئەم هێرشە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دێت بۆ ڕێگریگرتن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی پاشماوەکانی داعش لەو ناوچانەی وەک پەناگەی پارێزراو بەکاریان دەهێنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ