سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان کۆ دەبنەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان کۆ دەبنەوە

سەرۆک بارزانی و پاپا لویسی چواردەیەم

ئاڤا نیوز

سەرۆک بارزانی بە سەردانێکی فەرمی لە ئیتاڵیایە بڕیارە لەگەڵ پاپا لویسی چواردەیەم و بەرپرسانی ئیتاڵیا کۆببێتەوە، ئامانج لە سەردانەکەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڤاتیکانە.

 

زانیاریی پەیامنێر: کوردستان حەسەن، نێردراوی ئاڤا لە ڕۆما گوتی، "دوای دیداری لەگەڵ پاپا لویسی چواردەیەم، بڕیارە هەر ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ تاجانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆببێتەوە، سبەیش ژمارەیەک سەردانی دیکەی دەبێت."

 

- ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ ڕۆما، پێداگرییە لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانیان نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا و ڤاتیکان، هاوکات لە بەشێکی کۆبوونەوەکانی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و جەختکردنەوە لەسەر هێورکردنەوەی دۆخەکە ئامانجێکی دیکەی سەرۆک بارزانییە.

 

ئەمەش بزانە: هەرێمی کوردستان وەک نموونەیەکی بەرچاوی پێکەوەژیانی ئایینەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەریر دەکرێت، بەشێوەیەک موسڵمان، کریستیان، ئێزدی و ئاینییەکانی دیکە بەشێوەیەکی ئاشتی دەژین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: