ترەمپ بانگێشتنامەی کەنەدای بۆ دەستەی ئاشتی هەڵوەشاندەوە

شەیری بکە لە:
ترەمپ بانگێشتنامەی کەنەدای بۆ دەستەی ئاشتی هەڵوەشاندەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بانگێشتنامەی فەرمیی کەنەدا بۆ بەشداریی لە "دەستەی ئاشتیی غەززە" بکشێنێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئۆتاوا مەرجە داراییەکانی ئیدارەی نوێی واشنتنی ڕەتکردەوە.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ لە پلاتفۆرمی "ترووس" ڕایگەیاند: "کەنەدا نابێتە بەشێک لە نایابترین دەستەی مێژوو؛" لە بەرامبەردا فڕانسوا فیلیپ شامپەین، وەزیری دارایی کەنەدا جەختی کردەوە: "کەنەدا هیچ پلانێکی نییە بڕی 1 ملیار دۆلار لەپێناو بەدەستهێنانی کورسییەک لە دەستەکەی ترەمپ خەرج بکات."

زانیاریی زیاتر: لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی لە داڤۆس، دۆناڵد ترەمپ بە فەرمیی واژۆی لەسەر دامەزراندنی "دەستەی ئاشتیی غەززە" کرد، کە ئامانجی سەرەکیی ڕاگرتنی جەنگ و دووبارە بووژاندنەوەی ئابووریی و خۆشگوزەرانیی کەرتی غەززەیە.

٠ ترەمپ مەرجی دارایی قورسی بۆ ئەندامە جێگیرەکانی ئەم دەستەیە داناوە، بە جۆرێک دەبێت هەر وڵاتێک بڕی 1 ملیار دۆلار بۆ بودجەی بووژاندنەوەی غەززە تەرخان بکات. کەنەدا کە پێشتر وەک کاندیدێکی سەرەکیی بۆ بەشداریی لەم پڕۆژەیە دەبینرا، ڕەتیکردەوە ئەو بڕە پارە زۆرە بۆ کڕینی کورسییەک لە دەستە نوێیەکەی واشنتن خەرج بکات، ئەمەش وایکرد سەرۆکی ئەمریکا دەستبەجێ بانگێشتنامەکەی بۆ مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا هەڵوەشێنێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: