هاتووچۆی هەولێر بۆ شۆفێران: ئەو ڕێگایانەی بەهۆی بەفر و شەختەوە داخراون بەکار مەهێنن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی بەرفربارین لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
هاتووچۆی هەولێر ڕێنمایی شۆفێران دەکات، ئەو ڕێگایانەی نێوان شار و شارۆچکەکان کە بەهۆی بەفر و شەختەوە داخراون بەکار نەهێنن، تا ئەو کاتەی لەلایەن تیمەکانی ڕاماڵینی بەفرەوە بەتەواوی پاک دەکرێنەوە. هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر، لە سنووری پارێزگای هەولێر 13 ڕێگەی دیاری کردووە کە بەهۆی شەختە و بەستەڵەکەوە بۆ هاتوچۆکردن گونجاو نین
وێنە گەورەکە: شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پلەکانی گەرماش نزم بوونەتەوە؛ بەهۆی کاریگەریی شەپۆلەکەوە، بەشێک لە ڕێگا دەرەکییەکان بە بەفر داپۆشراون و بەستوویانە، ئەمەش ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل دروست کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێریش لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و شۆفێران، کۆمەڵێک ڕێنمایی بڵاو کردووەتەوە و داوا لە شۆفێران دەکات لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا ڕەچاویان بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاتووچۆی هەولێر لە ئاگادارینامەیەکدا، داوا لە شۆفێران دەکات بەهێواشی ئۆتۆمبێل لێبخوڕن و خێرایی کەم بکەنەوە، هاوکات دووریی دڵنیایی لەنێوان هەر ئۆتۆمبێلێک و ئۆتۆمبێلی پێش خۆی بهێڵنەوە، بۆ گرتنەبەری ڕێکاری خۆپارێزی لە هەر ڕاگرتنێکی کتوپڕ و لەناکاو.
٠ هاتووچۆی هەولێر داواش لە شۆفێران دەکات ڕووناکیی نزم بەکار بهێنن؛ هەروەها لەکاتی وەستان (برێکگرتن) بەهۆی هەبوونی بەفر لەسەر شەقام و ڕێگاکان، بە هێواشی برێک بگرن، بەوپێیەی بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی لێکخشانی تایە و قیڕی سەرشەقام، ئەگەری خلیسکانی ئۆتۆمبێل هەیە.
٠ هاتووچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان لە بەکارهێنانی ئەو ڕێگا دەرەکییانەی بەهۆی بەفر و شەختەوە داخراون، تا ئەو کاتەی لەلایەن تیمەکانی ڕاماڵینی بەفرەوە بەتەواوی پاک دەکرێنەوە.
پەیوەست بەم بابەتە: بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر، لە سنووری پارێزگای هەولێر 13 ڕێگەی دیاری کردووە کە بەهۆی شەختە و بەستەڵەکەوە بۆ هاتووچۆ گونجاو نین، تا ئەو کاتەی لەلایەن تیمەکانیانەوە هەوڵی خاوێنکردنەوەی ڕێگاکان دەدرێت و خوێیان پێدا دەپڕژێنرێت.
ڕێگاکان ئەمانەن:
1. ڕێگای سەرەکیی شەقڵاوە - هیران.
2. ڕێگای سەرەکیی حوجران - قەڵاسنج - دەربەند.
3. ڕێگای سەرەکیی تونێلی پیرمام - کۆڕێ.
4. ڕێگای سەرەکیی لۆفەکانی زینەتیر.
5. ڕێگای سەرەکیی گردجاسووسان - ئەسپیندارە - فریز.
6. ڕێگای سەرەکیی گۆمەسپان.
7. ڕێگای سەرەکیی لۆفەکانی سەفین.
8. ڕێگای سەرەکیی کاوانیان - سۆرک.
9. ڕێگای سەرەکیی کاوانیان - میراوە.
10. ڕێگای سەرەکیی زیارەت - سماقوڵی.
11. ڕێگای سەرەکیی گەرۆتە.
12. ڕێگای سەرەکیی میراوە - ماوەران - تونێلی میراوە.
13. ڕێگای سەرەکیی هەورازەنەفت بەرەو لۆفەکانی چیای سەفین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
عێراق 100 کۆچبەری لە لیبیاوە گەڕاندەوە هەولێر
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سلێمانی بەهۆی نالەباری کەشوهەوا وادەی تاقیکردنەوەکان دوادەخات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی ناوەڕۆکی پەیامە هۆشدارییەکەی بۆ ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
عێراق 100 کۆچبەری لە لیبیاوە گەڕاندەوە هەولێر
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سلێمانی بەهۆی نالەباری کەشوهەوا وادەی تاقیکردنەوەکان دوادەخات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سۆران بەهۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ پشووی فەرمی ڕادەگەیەنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: هەڵوێستی خەڵک و سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان بەرز دەنرخێنین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی ناوەڕۆکی پەیامە هۆشدارییەکەی بۆ ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: بگاتە ئەوەی تەعدا لە کورد بکرێت هەموو شتێک دەکەین





