سەرۆک بارزانی ناوەڕۆکی پەیامە هۆشدارییەکەی بۆ ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

سەرۆک بارزانی ئاشکرای کرد، هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی حەلەبەوە پەیامێکی توندی بۆ ئەحمەد شەرع ناردووە و هۆشداریی پێداوە کە هەر تەعەدایەک بۆ سەر کورد، هێڵی سوورە و مەترسیی گەورە دروست دەکات.

چیرۆکی سەرەکی:
سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ هەینی سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە ئیتاڵیا کرد، دواتر چەند بابەتێکی گرنگی لەسەر دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و تەواوی پێشهاتەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسکرد. 

لێدوانی فەرمی:
 سەرۆک بارزانی لە ئیتاڵیا ڕایگەیاند: "هەر کە شەڕ لە حەلەب دەستی پێکرد، پەیامێکم لەرێگەی دۆستێکی عەرەبەوە بۆ ئەحمەد شەرع نارد کە هەرچەندە شەڕی هێزە سیاسییەکان پێویستی بە چارەسەرە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک قبووڵ نییە تەعەدا لە کورد بکرێت؛ وتم ئەمە مەترسیدارە و دەبێت وریا بن".

زانیاریی زیاتر: دوای ئەم هۆشدارییە، ئەحمەد شەرع داوای پەیوەندیی تەلەفۆنیی کردووە و بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیاندووە کە ڕێگە بە هیچ جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر کورد نادەن. هەر لە دوای ئەوە تۆم باراک پەیوەندی بە سەرۆک بارزانییەوە کردووە و دوای کردووە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی سەردانی هەولێر بکەن و لەبارەی دۆخەکە گفتوگۆ بکەن بەڵام هەر لەمیانی کۆبوونەوە و گفتوگۆکاندا هەواڵی دەستپێکردنی شەڕ لە سووریا دراوە بە سەرۆک بارزانی. 

سەرۆک بارزانی لەبارەی هۆکاری دروستبوونی شەڕەکەوە گوتی: هۆکاری سەرەکیی پێکدادانەکان بۆ گۆڕانی وەلائی عەشایەرە عەرەبەکان دەگەڕێتەوە کە لەگەڵ بەشار ئەسەد بوون دواتر ناوچەکانیان ڕادەستی دیمەشق کردووەتەوە، پێشتریش ئەم مەترسییەم بە مەزڵووم عەبدی گەیاندبوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ