زانکۆی سۆران بەهۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ پشووی فەرمی ڕادەگەیەنێت

شەیری بکە لە:
زانکۆی سۆران بەهۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ پشووی فەرمی ڕادەگەیەنێت

دیمەنی زانکۆی سۆران

ئاڤا نیوز

بەهۆی بارینی بەفر و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ، ئەنجوومەنی زانکۆی سۆران بڕیاریدا تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دوابخات.

ڕاگەیێنراو فەرمی: ئەنجوومەنی زانکۆی سۆران لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد: "لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی قوتابییان و بەهۆی ئەو ئاستەنگانەی بەهۆی بەفربارینەوە لە ڕێگەوبانەکان دروست بوون، بڕیارماندا بە دواخستنی تاقیکردنەوەکان بۆ ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی 26-01-2026."

زانیاریی زیاتر: بەهۆی ئەو شەپۆلە بەهێزەی بەفری کە ناوچە جیاوازەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەوروبەری گرتووەتەوە، هاتوچۆ لە زۆربەی ڕێگە لاوەکیی و سەرەکییەکاندا ئەستەم بووە و مەترسیی خزین لەسەر ڕێگەوبانەکان زیادی کردووە.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ