دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە عومان دەستی پێ کرد

شەیری بکە لە:
دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە عومان دەستی پێ کرد

ئاڵای ئێران و ئەمریکا لەسەر مێزی گفتوگۆ

ئاڤا نیوز

خولێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە مەسقەتی پایتەختی عومان دەستی پێ کرد.

بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران، شاندی ئێرانی بە سەرۆکایەتیی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە، گەیشتووەتە عومان. لە بەرامبەردا، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا، نوێنەرایەتیی واشنتن دەکات.

٠ میدیای فەرمیی ئێران دەڵێت: دانوستانەکان ناڕاستەوخۆن و تەنیا سەبارەت بە پرسی ئەتۆمیی ئێرانن، بەڵام میدیا ئەمریکییەکان دەڵێن: دانوستانەکان ڕاستەوخۆن و جگە لە پرسی ئەتۆمی، پرسی بەرنامەی مووشەکی و پاڵپشتیی میلیشیاکانیش لە خۆ دەگرن.

زانیاریی زیاتر: ئەم کۆبوونەوانە لە کاتێکدان کە گرژییەکان لەوپەڕی تووندیدایە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئامادە نییە بژاردەی سەربازی دژی تاران وەلا بنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ