هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندیی جووتیارانی عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەی تەماتە دەدات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

تەماتەی ئێرانی لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تەماتە لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆ هەینییەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن؛ هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵیش جەخت لە پابەندبوون بە ڕۆژژمێری کشتوکاڵی دەکەن لە پێناو پارێزگاریکردن لە بەرهەمی خۆماڵی و هاوکاریکردنی یەکتر لە ساغکردنەوەی بەرهەمی جووتیاران.
چیرۆکی سەرەکی: بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تەماتە، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، نووسراوی ئاراستەی سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری کارگێڕی و یاسایی پێویست. ئەمەش لە چوارچێوەی هاوکاری و هەماهەنگییە بۆ جووتیارانی پارێزگاکانی باشووری عێراق، کە ئێستا بڕێکی زۆر بەرهەمی تەماتەیان هەیە و پێویستی بە ساغکردنەوەیە لە بازاڕدا.
لێدوانی فەرمی: هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هاوردەکردنی تەماتە لە دەروازە سنوورییەکانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، لە ئەمڕۆ هەینی 6ـی شوباتەوە ڕادەگیرێت. بڕیارەکەش لە چوارچێوەی ڕێکخستنی ڕۆژژمێری کشتوکاڵی و لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵی فیدراڵی بووە.
٠ وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕوونیشی کردەوە، کاتێک وەرزی پێگەیشتنی تەماتە لە ناوچەکانی هەولێر، پێنجوێن و شارەزوور دەست پێ دەکات و بەرهەمی ناوەڕاست و باشوور کەم دەبێتەوە، وەزارەتی کشتوکاڵی فیدراڵی هەمان هەنگاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەنێت و ڕێگری لە هاوردەکردن دەکات، بۆ پشتگیریکردن لە ساغکردنەوەی بەرهەمی جووتیارانی هەرێم لە بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی سیدەکان لە جەنگی ڕووسیادا کوژرا
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوبژیوانێک لە بەغدا یاریزانێک دەکوژێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
30 خولەک لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی سیدەکان لە جەنگی ڕووسیادا کوژرا
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خولی فریاکەوتنی خێرا بۆ سەرپەرشتیار و حەملەدارانی حەج و عومرە دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوبژیوانێک لە بەغدا یاریزانێک دەکوژێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران و واشنتن چوونە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی مەسقەت





