
دیمەنی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش
ئاڤا نیوز
ئەمریکا ڕازی نییە فەڵەستین ببێت بە ئەندامێکی تەواو لە نەتەوە یەکگرتووەکان، پێی باشە تەنیا وەکو چاودێرێک بمێنێتەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا پرسی ئەندامێتی فەڵەستین تاوتوێ کراوە، تەنانەت چەند وڵاتێک، لە ناویاندا ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە پێویستە فەڵەستین ببێت بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ.
زانیاریی زیاتر: سبەینێ 19ی نیسان، دەنگدان دەکرێت لەسەر ئەوەی فەڵەستین ببێت بە ئەندامی تەواوی نەتەوە یەکگرتووەکان یاخود وەکو ئەندامی چاودێر بمێنێتەوە، ئەگەر ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش دەنگ لە دژی بریارەکە بدەن، ئەوا ئەمریکا پێویستی بە ڤیتۆکردنی ئەندامێتی فەڵەستین نابێت.
لێدوانی فەرمی: لیندا تۆماس گرینفیڵد، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند:''هێشتا ئەگەری چارەسەری دوو دەوڵەت لە ئارادایە، بەڵام نازانین کە ئەنجوومەنی ئاسایش ئەم پرسە یەکلا دەکاتەوە یاخود نا''.
لە لایەکی دیکەوە: ئەمریکا چەندین جار ئاماژەی بە چارەسەری دوو دەوڵەت کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا دانی بە ئیسرائیلدا ناوە وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەکانی سۆران دابین دەکرێن
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی بەدەستهێنانی دوو کورسی دیکەیان لە بەغدا و دیالە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: لە هەفتەیەکدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ڕادەگەیێنین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەمجار ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین دواخرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
12 تشرینی دووەم

بە وێنە؛ ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
12 تشرینی دووەم

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی
12 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا: ئەوروپا ئامادەکاریی شەڕ لە دژی ئێمە دەکات
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسی وزەی ئەتۆم داوایەک لە ئێران دەکات
- جیهان
- 12 تشرینی دووەم
ئێران، ڕووسیا و چین لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم کۆدەبنەوە





