
ئاڤا دیجیتاڵ
وادەی پڕکردنەوەی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان تەواو بوو، زیاتر لە 45 هەزار خێزان کۆدیان بۆ نەگەڕاوەتەوە و بەمەش لە تیروپشک بێبەش دەبن، کە بڕیارە لە دوو مانگی داهاتوودا بکرێت.
بۆچی گرنگە: بەگوێرەی ئاماری کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینانی کوردستان، زیاتر لە 70 ھەزار کرێنشین لە ھەرێمی کوردستان ھەن. ئێستا زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دروستدەکرێن، لە هەندێک شوێن 90% ی کارەکان و لە هەندێک شوێنیش 80%ی کارەکان تەواوبوون.
چیرۆكی سەرەكی: لە سەرەتای ڕاگەیاندنی پڕۆژەکەوە تائێستا، نزیکەی 68 هەزار کەس خۆیان لە سیستەمی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکە نیشتەجێبوونەکان تۆمارکردووە، بەڵام ئەوانەی هەموو مامەڵەکانیان بە دروستی پڕکردووەتەوە و کۆدیان بۆ گەڕاوەتەوە تەنها 26 هەزار کەسن، لەو ژمارەیەش نۆ هەزار و چوار کەس یەکەی نیشتەجێ بوونیان پێدەدرێت.
زیانە سەرەکییەکە: پڕکردنەوەی فۆڕمەکە 12 خولەکی پێویست بووە، بەڵام بەشێکی زۆری ئەو خێزانانەی خۆیان لە سیستەمەمە تۆمارکردووە، بەهۆی تەواونەکردنی ڕێکارەکانی پڕکردنەوەی فۆرمەکە بێبەشبوون، بۆنموونە یەکێک لە مەرجەکان ئەوە بووە، ئەگەر خاوەنی زەوی بیت ناتوانیت لەم خزمەتگوزارییە سوودمەندبیت، بۆیە لە نیوەی پڕکردنەوەی فۆرمەکەدا هاتوونەتە دەرەوە و تەواویان نەکردووە، بەشێکی دیکە بەهۆی بەهەڵە تۆمارکردنی زانیارییەکان بووە، بەتایبەت ژمارەی سەر بەڵگەنامە فەرمییەکانی خێزان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شێوازی پێدانی قیستی ئەو یەکە نیشتەجێبوونانە، بەگوێرەی تێچووی یەکەکە دەبێت، واتا ئەگەر یەکەیەک 30 هەزار دۆلار تێچووەکەی بێت، وەرگر لە ماوەی 25 ساڵدا پارەکەی دەدات.
لێدوانی فەرمی: "لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا تیر و پشک بۆ ئەو 26 هەزار کەسە دەکرێت کە کۆدیان بۆ هاتووەتەوە، پێش ئەوە دەبێت لەڕێگەی لیژنەیەک لە سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان شیکاریی ئەو زانیارییانە بکرێت بۆ ئەو کەسانەی فۆرمەکانیان پڕکردووەتەوە، ئەو كەسانەی لە تیروپشک ناویان دەرچووە ئەوانەشی دەرنەچوون بەدواداچوون بۆ زانیارییەکانیان دەکرێت، ئینجا یەکەکەیان پێدەدرێت." توانا بەشیر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ئاوادانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمەی بە ئاڤا میدیا گوت.
ژمارەكان وادەڵێن: ژمارەی ئەو یەکە نیشتەجێبوونانەی بۆ کەمدەرامەتەکان دروست دەکرێت نۆ هەزار و چوار یەکەیە، بەمشێوەیە بەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دابەشبوون.
هەولێر: هەزار و 356 یەکە.
سلێمانی: سێ هەزار و 876 یەکە.
دهۆک: دوو هەزار و 116 یەکە.
هەڵەبجە: 192 یەکە.
ئیدارەی گەرمیان: 360 یەکە.
ئیدارەی سۆران: 360 یەکە.
ئیدارەی راپەرین: 420 یەکە.
ئیدارەی زاخۆ: 324 یەکە.
باکگراوند: وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوو، فۆرمی ئۆنڵاینی بۆ دابەشکردنی نۆ هەزار و چوار یەکە بڵاوکردەوە، دووجاریش وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمەكە درێژکراوەتەوە، کۆتاجار ڕۆژی 30-12-2023 بوو کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەی تاوەکو 01-02-2024 درێژکردەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تا 25ـی ئەم مانگە درێژ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تا 25ـی ئەم مانگە درێژ کرایەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا: هەنگاوە سەربازییەکانی ترەمپ هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر ئێمە دروست ناکەن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی سکاڵا لەسەر 'حەجاج نوگرە سەلمان' تۆمار دەکەن