
دیمەنێک لە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
بەدواداچوون بەردەوامە بۆ چارەنووس و کاروباری ئەو هاونیشتمانیانەی بۆ حەجکردن بە ڤیزای گەشتیاری چوونەتە سعودیە، زیاتر لە 10 کەسیش هێشتا لە زیندانەکانی ئەو وڵاتەن.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ هەزاران کەس بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بە ڤیزای ساڵی و ڤیزای گەشتیاری لە هەرێمی کوردستانەوە چوونە سعودیە، لە سەرەتای پرۆسەکەشەوە تاوەکو ئێستا دووچارەی کێشە و ئاستەنگی زۆر بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران بارزانی، نوێنەری وەزارەتی ئەوقاف ڕاسپێردراوە بۆ پێشکەشکردنی کارئاسانی تەواو بۆ ئەو حاجییانەی دووچاری کێشە هاتوون.
لێدوانی فەرمی: د.سیروان عەبدولرەحمان، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە دەستەی باڵای گشتیی حەج و عومرەی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: لەگەڵ کونسوڵخانەی عێراق لە شاری جەدە بەدواداچوون دەکەین بۆ ئەوانەی ونبوون یان مردوون یانیش دەستگیرکراون.
زانیاریی زیاتر: د.سیروان دەڵێت؛ تا ئێستا تەرمی 23 حاجی دۆزراوەتەوە و لە نەخۆشخانەکانی شاری مەککەن، زیاتر لە 10 هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون و لەڕێگەی پارێزەری کونسوڵخانە سەرقاڵین بۆ ئازادکردنیان، 30 پاسپۆرتی کاتیش بۆ ئەو حاجیانەی پاسپۆرتیان ونکردووە دروست کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی زیاد نەکراوە
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
پارتی دەستەی سەرۆکایەتیی فراکسیۆنەکەی لە بەغدا دەستنیشان کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
19 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی زیاد نەکراوە
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
پارتی دەستەی سەرۆکایەتیی فراکسیۆنەکەی لە بەغدا دەستنیشان کرد






