لەبارەی بڵاوبوونەوەی كۆلێرا لە نێو منداڵانی سلێمانی ڕوونكردنەوە دەدرێت
- کوردستان
- 2024-06-21

نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی تایبەت بە منداڵان- وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی کۆلێرا لەناو منداڵانی سلێمانی تۆمار نەکراوە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی هاوین، نەخۆشی کۆلێرا لەو شوێنانەی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیان خاوێن نییە بڵاودەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: د.کۆیان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی تایبەت بە منداڵان بە ئاڤا نیوزی گوت: وا بڵاوکراوەتەوە کۆلێرا لەناو منداڵانی سلێمانی هەبێت، بەڵام ڕەتی دەکەینەوە و تا ئێستا هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.
زانیاریی زیاتر: ساڵانە لەمانگی پێنج تا مانگی 10 هەر پشکنینێکی پیسایی Stool test بۆ منداڵان لە نەخۆشخانەکەمان ئەنجام بدرێت، بەبێ ئاگاداری خانەوادەکەی پشکنینی کۆلێراشی بۆ ئەنجام دەدرێت و ئەنجامەکەیان نادرێتەوە، ئەگەر پۆزەتیڤ دەربچێت بەخێرایی خانەوادەی منداڵەکە ئاگاداردەکرێنەوە. د.کۆیان زاهیر وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆلێرا نەخۆشیەکی بەکتریاییە، بە هۆی ئاو و خواردنی پیس دەگوازرێتەوە، کەسی توشبوو دووچاری سکچوونێکی بەهێز دەبێت و بەخێرایی جەستەی وشک دەبێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی زیاد نەکراوە
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
پارتی دەستەی سەرۆکایەتیی فراکسیۆنەکەی لە بەغدا دەستنیشان کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
19 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی زیاد نەکراوە
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
پارتی دەستەی سەرۆکایەتیی فراکسیۆنەکەی لە بەغدا دەستنیشان کرد






