ئەو تەمەی بەسەر هەولێر و سلێمانی دەبینرێت چییە؟
- بیروڕا
- 2024-08-04

ئامانج عومەر
پسپۆڕ و چالاکوانی بواری ژینگە

گرافیکی ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە لێرە و لەوێ باسی ئەو تەمە دەکرێت کە بەسەر شاری هەولێر و سلێمانی دەبینرێت، ئەو تەمە چییە؟ بۆ دروست دەبێت؟ چی هۆکارە؟ چارەسەر چییە؟
تەمە ڕەساسی باوەکە، قەتیسبوونی پیسکەرەکانی هەوایە لە شارەکان بەهۆی دیاردەیەکی کەشوهەوا کە پێیدەوترێت دیاردەی پێچەوانەبوونەوەی گەرمی و لە کاتی دروستبوونی جیاوازی پلەی گەرما لە بەرگەهەوای زەویدا ڕوودەدات.
بە ئاسایی تاوەکو بەرزبینەوە لەسەر زەوی پلەی گەرمای بەرگەهەوا کەمدەکات، بەڵام هەندێک کات دیاردەیەک دروست دەبێت پێی دەڵێن دیاردەی پێچەوانەبوونەوەی گەرمی کە چینێک هەوای گەرم لە بەرگەهەوای نزیک شارەکان دروست دەبێت و بەرزدەبێتەوە بۆ سەرەوە و وەک سەقفێک پیسکەرەکان دەهێڵێتەوە و نایەڵێت بەرزبنەوە، بەمەش وەک تەمێک دەردەکەوێت بەسەر شارەکانەوە.
بەشێوازێکی زانستی دیاردەی پێچەوانەبوونەوەی گەرمی چییە ؟
شارە گەورەکانی وەک هەولێر دیاردەیەکی تێدا دروست دەبێت پێی دەگوترێت (گەرمی شارەکان) کاتێک لە ڕۆژدا پلەکانی گەرما بەرزن باڵەخانە و ڕێگەوبانەکان وزەی گەرمی وەردەگرن و لە شەودا کە ئاسمان ساماڵە وزە گەرمەکە دەدەنەوە و زەوی ساردەبێتەوە و بەمەش چینەهەوا گەرمەکە بەرەو سەرەوە بەرز دەبێتەوە و لە سەرەوەی بەرگەهەوا تووشی هەوایەکی سارد دەبێتەوە، بەمەش بەرگەهەوا گەرمەکە قەتیس دەمێنێتەوە لە نزیک زەوی وەک سەقفێک، هەموو ئەو پیسکەرانەی هەوا کە لە ئەنجامی چالاکی مرۆڤەوە دروست دەبن قەتیس دەبن لە نزیکی زەوی، لەکاتێکدا دەبوو بەرزببنەوە و تێکەڵی بەرگەهەوا بن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئەو تەمە.
لەشاری سلێمانی سەڕەڕای بوونی هەمان هۆکاری شاری هەولێر دیاردەکە بەهۆی ئەوەی سلێمانی لە ناوچەیەکی دۆڵدایە چواردەوی شاخە زۆرتر دەبینرێ. لە شەودا هەوای سارد لە شاخەکانەوە دێتە خوار و پاڵ بە هەوای گەرمی ناوچەکانی خوارەوە دەنێ و کاتێ دەکاتە چینێکی بەرزتر تووشی هەوایەکی ساردتر دەبێت، چونکە تاوەکو بەرز بیینەوە لە بەرگەهەوادا پلەی گەرمی دادەبەزێت و هەوا گەرمەکە لەوێ قەتیس دەبێت، دووکەڵ و هەوا پیسەکان گەرمن بۆیە ئەوانیش لەوێ قەتیس دەبن و وەک چینێکی ڕەساسی دەردەکەوێت.
چی بکرێت تاوەکو کاریگەریی قەتیسبوونی پیسکەرەکانی هەوا کەم بکەینەوە لە شارەکان.
کرداری خێرا و کورتخایەن:
1- پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد بکرێت، لە کاتەکانی شەو تاوەکو بەیانی بۆ ئەوەی مۆلیدەکان کارنەکەن و پیسکەرەکانی هەوا کۆ نەبێتەوە بەهۆی دیاردەی پێچەوانەبوونەوەی گەرمی.
2- هەوڵ بدرێت بەپێی چەند زۆنێک شار دابەش بکرێت و دەوامی فەرمانگاکان بەپێی ئەو زۆنە ڕێک بخرێت بەپێی کاتی جیاواز، تاوەکو کەمترین ئۆتۆمبێل لەسەر شەقەمەکان بێت.
3- چاودێریکردن و نەهێشتنی هۆکارەکانی پیسبوونی هەوا لە شارەکان وەک ( ئۆتۆمبێلی خراپ و دووکەڵ دروستکەر، کورەی خواردنگەکان، مۆلیدە تایبەتەکان ..هتد.)
کرداری مەودا درێژ:
1- دابینکردنی وزەی خاوێن بۆ سەرچاوەکانی کارەبا.
2- بەرەوپێشچوونی هۆکاری گواستنەوەی گشتی بەتایبەتی ئەوانەی دۆستی ژینگەن.
3- دانانی سیستەمی چاودێریکردنی کوالێتی هەوای چواردەور تاوەکو چیدیکە بە وێنە و بینین هەڵسەنگاندن نەکرێت بۆ پیسبوونی هەوای شارەکان.
4- ڕەچاوکردنی ئاڕاستەی با لە کاتی دروستکردنی ناوچە پیشەسازییەکان.
نوێترین بیروڕا
هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
19 تشرینی یەکەم
"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
15 تشرینی یەکەم
هەڵبژاردن و دووبارە دڵنیاکردنەوە لە فرە جەمسەریی لە عێراقدا
14 تشرینی یەکەم
ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟
14 تشرینی یەکەم
شەوی سووری كریپتۆ: چۆن ترەمپ بازاڕی بیتکۆین و دراوە ئەلیكترۆنییەكانی هەژاند؟
11 تشرینی یەکەم
ڕۆژی جیهانیی دەرووندروستی: قەیرانە نێوخۆییەکان مەترسین لەسەر دەروونمان، چۆن؟
10 تشرینی یەکەم
لابردنی سفرەکان لەسەر دراو: چارەسەرێکی ڕیشەیی یان کات کوشتنێکی ژمێرەیی؟
10 تشرینی یەکەم
مەسرور بارزانی، هێزێک بۆ گۆڕینی قەیران بە بونیادی ستراتیژی
9 تشرینی یەکەم
لە هەردوو ستادیۆمی ئامەد و وانەوە؛ جاڕدانی مانیفێستی کوردبوون
7 تشرینی یەکەم
دۆخی عێراق و هەڵبژاردنەکان و دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێ
1 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 19 تشرینی یەکەم
هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
- بیروڕا
- 15 تشرینی یەکەم
"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
- بیروڕا
- 14 تشرینی یەکەم
ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟