
شانۆ بەکر فەرەج، پێشکەشکاری ئاڤا
نامەوێت باسی تەکنیکی بەرهەمهێنان و ئەو وردەکارییانە بکەم کە بەرهەمهێنەرانی فیلمی کفن دەتوانن زۆر شانازی پێوە بکەن، چونکە کەسانی تایبەتمەند لەم بوارە شایەتی سەرکەوتنیان بۆ داوە، ئەوەی لەم نووسینەدا دەمەوێت لەسەری بووەستم؛ ناوەڕۆک و چیرۆک و پەیامی پشت فیلمەکەیە.
ئەوەی کفنی جوان کردووە هەڵبژاردنی بابەتێکە کە دەمێکە لەنێو کۆمەڵگەی کوردی باوە و سەدان خێزانیش گیرۆدەی ڕەشییەکانی بوون، لە کفندا بەڕوونی ئەو پەیامەم بینی کە بە خەڵک دەڵێت دووربکەونەوە لەو دیاردە ناشرینە، خۆت و خێزان و کۆمەڵگەش گیرۆدە دەکات.
لەبەرئەمەیە ناتوانی وەک فیلمێکی ئاسایی ڕاگوزەر دانیشیت سەیری کفن بکەیت، فیلمەکە لە دەستپێکدا تاوەکو کۆتایی هەڵگری پەیامێکە کە یەک ئامانجی هەیە، هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و چاکسازی و گۆڕینی بیرکردنەوەی خەڵک دەربارەی دیاردەیەکی ناشرینی مەترسیدار.
ئەوەی خاڵی سەرکەوتنی کفنە سادەییەکەیەتی لە گەیاندنی ئەو پەیامەی هەڵیگرتووە، چونکە دوای یەکەم نمایشی فیلمەکە بەڕوونی ئەو پەیامەم لە بینەرەکانی دەبیست و گوێم لێی دەبوو، ئەو یەکدەنگییەی دروستی کرد کە هەموو بینەرێک دوای بینینی فیلمەکە بڵێت: پێویستە هەموو کەس بێت و فیلمەکە ببینێت، بۆخۆی سەرکەوتنێکە کە خاوەنەکانی ئەم شاکارە سینەماییە دەتوانن شانازی پێوەبکەن.
ئەوەی ئەرکەکەشی گرانتر کردبوو هەڵبژاردنی ئەو ژانەرە بوو کە بۆ یەکەمجارە لە سینەمای کوردیدا دەستی بۆ ببرێت، بەڵام بە هەموو ماناکان توانییان لە یەکەمین ئەزمووندا ئامانج بپێکن و لە هەموو ڕووێکەوە پڕ و تێر بوو.
خاڵێکی دیکەی زۆر گرنگ کە هەم سەرسام و دڵخۆشی کردم، هەم پێموایە خاڵێکی بەهێزی سەرکەوتنی ئەم پرۆژە سینەمایە بوو، نواندنی ئاستبەرزی ئەکتەرەکان بەگشتی و سێ ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە بوو بەتایبەتی، ئەوەندە واقیعی و جوان نواندن دەکەن بەتەواوی بۆ نێو چیرۆکی فیلمەکە ڕاتدەکێشن و بینەر لەڕێگای ئەوانەوە خۆی دەبێتە بەشێک لە چیرۆکەکە.
ڕۆڵی ئاڤا میدیا
ئاڤا کاتێک دێت و دەڵێت خەمی من گێڕانەوەی بەهایە بۆ هونەر و پاراستنی شیرازەی خێزان لە پێشینەی کارەکانمە، ڕەنگدانەوەی ئەم دروشمانە لە پاڵپشتیکردنی ئەم جۆرە پرۆژانەدا ڕەنگدەداتەوە.
بڕیاردانی ئاڤا بۆ هاوبەشیکردن لە بەرهەمهێنانی ئەم پرۆژە سینەماییەدا بەتەواوی یەکانگیرە لەگەڵ ئەو دروشمەیدا.
ئاڤا خەمی پاراستنی خێزانە، خەمی چاکسازی کۆمەڵایەتی و پیشاندان و کارکردنە بۆ گۆڕینی ناشرینییەکان، لەم فیلمە سینەماییەدا بەتەواوی ئەو ئامانجە ڕوونە ڕەنگی داوەتەوە و هەر بە بینی ئەم فیلمە بۆت دەردەکەوێت ئاڤا چی دەکات و پاڵپشتی چ جۆرێک لە پرۆژە دەکات.
دەشزانم ئەم نەریتە کە ئاڤا خەریکی بنیاتنانیەتی ڕێگە ڕاستەکەیە و وردەوردە میدیا و دەزگا ڕاگەیاندنەکانی دیکەش ناچار دەبن بێنە سەر ئەو ڕێچکەیە، چونکە فیدباکەکان پێمان دەڵێن خەڵک ئەوەی دەوێت کە ئێستا ئاڤا دەیکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
20 تشرینی دووەم

سوودانی و وەلانانی لووتبەرزی !
20 تشرینی دووەم

مێپس پەیامی كوردستانی گەیاندە هەمووان
19 تشرینی دووەم

لە دیدگاوە بۆ واقیع: چۆن هەولێر پێشەنگایەتی گۆڕانکاری ژینگەیی کوردستان و عێراق دەکات
16 تشرینی دووەم

پرۆژەكانی حكومەت و گۆڕینی هاوكێشەی دەنگدان
13 تشرینی دووەم

دهۆک و واسیت؛ جیاوازیی نێوان هەراجی دەنگی هاونیشتمانیان و ستراتیژی نیشتمانی
12 تشرینی دووەم

بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەتەکێتی وتاردان
10 تشرینی دووەم

سەرۆكوەزیرانی هەمووان ڕێگەنادات مەشخەڵی "نەورۆز" بكوژێتەوە
4 تشرینی دووەم
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات
2 تشرینی دووەم

غیابی پەروەردە و فێرکردن لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا
1 تشرینی دووەم
- بیروڕا
- 20 تشرینی دووەم
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- بیروڕا
- 20 تشرینی دووەم
سوودانی و وەلانانی لووتبەرزی !
- بیروڕا
- 19 تشرینی دووەم
مێپس پەیامی كوردستانی گەیاندە هەمووان
- بیروڕا
- 13 تشرینی دووەم
پرۆژەكانی حكومەت و گۆڕینی هاوكێشەی دەنگدان






