
ئاڤا نیوز
ئیرادە ( خواست و ویست ) :
بریتییە لەو هێزو بڕوا بەخۆبوونەی لە ناخی مرۆڤدا سەرهەڵدەدات و پاڵنەری سەرەکییەتی بۆ کۆشش لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانی و تێپەڕاندنی ئەو کۆسپ و قەیران و ئالانگاریانەی ئێستاو ئایندە دێنە سەر ڕێی. ئیرادە ئاوێتەیەکە لە کۆمەلێ ئاکاری دەروونی وەک : سووربوون و پێداگری، خۆڕاگری و ڕووبەڕوو بوونەوە ، کۆڵنەدان و بەرخودان بۆ گەیشتن بە ئامانج و ئایندەیەکی دڵخواز.
ئیرادەی پتەو :
توانستی خەونسازی و پێشبینییە. خۆڕاگری و پشوودرێژییە. خۆ نەچەماندن و چۆک دانەدانە. توانستی تین بەردانە بەر خود و بەهێزکردنی پاریزبەندیی هزرو دەروونە. گەشبینی و مەیلی بەرەو ڕۆشنایی چوونە، توانستی دۆزینەوەی دەرفەتە شاراوەکانە. بەردەوام خۆ نوێکردنەوەو قەبووڵکردنی ڕەخنەو دەسپێشخەریی ئەوانی دییە. فراوانکردنی بازنەی هزرین و بینین و ڕایەڵەی پەیوەندییەکانە !
ئیرادەی لاوازو فشەڵ :
پشووسواری و ڕەش بینییە. خۆبەکەمزانی و کورتبینی و خۆ بەدەستەوەدانە. بەنەفرەتکردنی تاریکی و هەڵنەگیرساندنی تەنیا مۆمێکی ڕۆشنکەرەوی ڕێگەی ژیانە. نادیدەگرتنی دەرفەتەکانی بەردەست و پەیڕەوکردنی باوەڕی یان هەموو شت یان هیچە. داخستنی دەروازەو پەنجەرەکانە بەڕووی ڕۆشنایی و دەسپێشخەری و ڕێگەچارەو پەیوەندیی نوێدا.
ئیدارە ( بەڕێوەبردن ) :
بریتییە لە پرۆسێسی ڕێکخستن و ئاراستەکردنی گشت توانستە ماددی و مرۆیی و داراییەکانی بەردەست و پێشبینیکراو، لەپێناو گەیشتن بە ئامانج گەلێکی دیاریکراو. ئیدارەدان ئاوێتەیەکە لە کۆمەڵێ کارامەیی وەک: پلە بەندیی ئامانجەکان و قۆناغ بەندیی بەدیهێنانیان، ڕێکخستن و پۆلێنبەندیی سەرچاوە ماددی و مرۆییەکانی بەردەست و دابەشکردنی ئەرک و قۆناغەکان بەسەریاندا، هەماهەنگی و هاوئاوازییە لەنێوان کارەکتەرانی تیم و ئاراستەکردنیان بەرەو ئامانجەکان، چاودێری و سەرپەرشتیی پرۆسێسەکەو پەیڕەوکردنی پرنسیپی پاداشت و سزا لەپێناو فەراهەمکردنی باشترین و کاراترین کۆشش بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان.
نیشانەکانی ئیدارەی باش و کارا :
هەبوونی ڕوانین و ڤژنی ستراتیژی. توانستی بڕیاردانی درووست و بەجێ و ڕێ و ئامادەیی هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی. توانستی هاندان و چاندنی گیانی دڵسۆزی لە ناخی تاک بە تاکی تیمی کارادا. کارامەیی ڕاکێشانی پردو ڕایەڵەی پەیوەندیی بەهێزو ڕاستگۆیە لەگەڵ دەرەوەی دامەزراوەکەیدا لەپێناو سەرخستنی پرۆسێسی بەدیهێنانی ئامانجەکاندا.
نیشانەکانی ئیدارەی خراپ و ناکارا :
نەبوونی تێڕوانینی دوورمەوداو ناڕوونیی ستراتیژ. ترس و دوودڵی و ڕاڕای و پەشیمانی لە بڕیارداندا. خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی. کوشتنی گیانی دەسپێشخەری و داهێنان . قەبووڵنەکردنی ڕای جیاوازو ڕەخنەو سەرنجی ئەوانی دی. لووتبەرزی و گۆشەگیری. بیرۆکراسییەت و ڕۆتینێکی کوشندە کە فاکتەری داخران و دابڕانە لە ڕاستییەکانی گۆڕەپان و ژیان.
ئیرادەیەکی بەهێزو پتەو بۆ ئەوەی خەون و پێشبینییەکانی بکاتە ڕاستی، پێویستیی بە ئیدارەیەکی باش و کاراو پسپۆر و دڵسۆز هەیە. ئیرادە بە تەنیا باڵی و لە نەبوونی ئیدارەیەکی باش وکارادا، ناتوانێ بگات بە ئامانجە دوورەکانی و لەگێژاوی کێشەو تەنگەژە بێ کۆتاکانی ڕۆژانەدا بەرچاوی لێڵ دەبێت و پشتی چۆڵدەبێت و ناچاری سازشدەبێت.
ئیدارەیەکی باش و کارا، بەبێ ئیرادەیەکی پتەوی خۆڕاگری بەرچاوڕوونی پشت قایم،هیچ سترایتژو ئامانجێکی دوور مەودای بۆ ناسازێ و لەناو گێژاوی بەڕیکردنی کاری ڕۆژانەدا، ئایندە لەدەست دەدات.
هەبوونی ئیرادەیەکی پتەوو ئیدارەیەکی باش وکاراو درووست تاکە ڕێگەمانە بەرەو ئایندەیەکی گەش و ژیانێکی شایستەتر.
نوێترین بیروڕا
لە پەتی سێدارەوە تا ملپێچ
20 کاتژمێر لەمەوپێش
سهرۆک بارزانی؛ ڕووگهی چوار پارچهی كوردستان
17 شوبات
له ئیمرالییەوە بۆ سەری بڵند
16 شوبات
هیلالی شیعی و ڕێڕەوی داود لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
12 شوبات
لە سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە بوونی هەیە؟
12 شوبات
ترەمپ دەبێتە بەشێک لە جەنگی جیهانیی دژ بە " ئایدۆلۆژیای جێندەر"
12 شوبات
"ماتگدرون"
9 شوبات
هەنسکێ لە مەرگی 'کاکە وریا' دا
7 شوبات
پاراستنی مافی مامۆستایان و سەقامگیری نیشتمان
5 شوبات
سێ بڕیاری گرنگ لە بەرژەوەندیی کورد دوای پەیامەکەی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا
4 شوبات
- بیروڕا
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پەتی سێدارەوە تا ملپێچ
- بیروڕا
- 16 شوبات
له ئیمرالییەوە بۆ سەری بڵند