
عێراق وڵاتێکی فرەڕەنگە و پێکهاتەکانی پێکەوە تابلۆیەکی گەشاوەیان بە ناوی عێراقی جوانەوە پێکهێناوە.
عەرەبی شیعە، کوردی فەیلی، عەرەب و کورد و تورکمانی زۆرینە سوننە، کۆنترین پێکهاتەی کریستیان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، پێکهاتەیەکی دەگمەنی وەک سابیئەی مەندائی، لەگەڵ کۆمەڵێک پێکهاتەی دیکەی دەگمەنی وەکو شەبەک و ئێزدی و کاکەیی، هەموو پێکەوە لە مێژووی عێراقدا ڕۆڵیان هەبووە و لە ناو مێژوودا زانای وەک وەک عەباس عەزاوی و ئەناستاس کەرەملی، ڕەشید خەیوون و کۆمەڵێک زانای دیکەشیان پێشكەش کردووە.
لێرەدا قسە لەسەر فرەییە ئیتنی و نەژادییەکان و، هەروەها فرەیی لە ئاراستە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ناو پێکهاتە و ئایین و ئایینزاکان ناکەین، چونکە ئەو بابەتانە قسەی زۆر هەڵدەگرێت.
ئایا دروستە، سەرەڕای ئەو هەموو ڕەنگە جیاوازانەی عێراق، ڕۆشنبیریی یەکێک لە ڕەنگەکان بەسەر هەموواندا بسەپێنرێت؟
بەم دوواییانە، لیژنەی باڵای تایبەت بە چالاکییەکانی 'هەفتەی غەدیر' لە عێراق کۆتاییهاتنی ئامادەکارییەکانی تایبەت بەو بۆنە ئاینییەیان ڕاگەیاند، کە بەم دواییانە ئەو ڕۆژە وەکو پشووی فەرمی دیاری کرا و ئەمەش مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. ڕۆژی 18 زیلحیجەی هەموو ساڵێک لای موسڵمانانی شیعە مەزهەب جەژنی غەدیرە.
پەرلەمانی عێراق مانگی ئایاری ڕابردوو پڕۆژەیاسای پشووە فەرمییەکانی پەسند کرد، لەنێویشیاندا پشووی جەژنی غەدیر. ئەحمەد قوڕەیشی، سەرۆکی لیژنەی تایبەت بە جەژنی غەدیر، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی ڕاگەیاند "سەردانیکاران و شوێنکەوتووان بەرەو پێشوازی لە جەژنێکی ناوازە دەڕۆن، لەو ڕێگایەوە هەوڵیاندا ئەو بیرۆکەیە بگەیەنن کە غەدیر بە ئاسۆیەکی نوێوە لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق دەستپێدەکات".
بەپێی بەدواداچوونە مێژووییەکان، پەسندکردنی ئەم جەژنە بەفەرمی لە سەردەمی بوویهییەکاندا بووە. مەقریزیی مێژوونووس باسی لەوە کردووە کە جەژنی غەدیر جەژنێکی ڕەوا نەبووە و هیچکام لە زانا پێشینەکانی جیهانی ئیسلامیش دانیان پێدا نەناوە. موسڵمانانی شیعە مەزهەب لە سەردەمی دەسەڵاتی عەلی بن بوەیهی، لە ساڵی 352 کۆچییەوە جەژنی غەدیر پیرۆز دەکەن.
ژمارەیەک لە مێژوونووسانیش وەکو زەهەبی و ئیبن خەلدوون و تەنانەت هەندێک لە زانا دێرینەکانی زەیدییەکانی یەمەنیش ئاماژەیان بەوە کردووە.
هەندێک لە عەرەبە سوننەکانی عێراق داوا دەکەن ئەوانیش جەژنێکیان هەبێت وەکو جەژنێکی دژبەری جەژنی غەدیر؛ وەکو جەژنی سەقیفە، ئەو ڕۆژەی بەیعەت درا بە ئەبوبەکری سدیق وەکو یەکەم خەلیفەی ئیسلام. ئەمەش وەک هێنانەوەی باکگراوەندێکی مێژوویی بۆ کاردانەوە بەرامبەر بە جەژنی غەدیر.
هەندێک لە سوننەکانی دیکەش دەڵێن ڕۆژی 'سروور - دڵخۆشی' لە ساڵی 389، دروست هەشت ڕۆژ دوای جەژنەکەی شیعەوە کاری پێکراوە. ئەویش یادکردنەوەی چوونی پێغەمبەری ئیسلام بووە لەگەڵ ئەبووبەکری سدیق بۆ ناو ئەشکەوتەکەی نزیک مەککە لەکاتی کۆچیدا لە مەککەوە بۆ مەدینە. سوننەکان لەو ڕۆژەدا خۆیان دەڕازێننەوە و ئاهەنگ دەگێڕن.
لێرەدا پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە: ئایا کێشەکانی عێراق کۆتاییان هاتووە، تا دەست بکەین بە شەڕی جەژنە تائیفییەکان؟
سەرچاوە: شەرقولئەوسەت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
19 تشرینی یەکەم
"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
15 تشرینی یەکەم
هەڵبژاردن و دووبارە دڵنیاکردنەوە لە فرە جەمسەریی لە عێراقدا
14 تشرینی یەکەم
ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟
14 تشرینی یەکەم
شەوی سووری كریپتۆ: چۆن ترەمپ بازاڕی بیتکۆین و دراوە ئەلیكترۆنییەكانی هەژاند؟
11 تشرینی یەکەم
ڕۆژی جیهانیی دەرووندروستی: قەیرانە نێوخۆییەکان مەترسین لەسەر دەروونمان، چۆن؟
10 تشرینی یەکەم
لابردنی سفرەکان لەسەر دراو: چارەسەرێکی ڕیشەیی یان کات کوشتنێکی ژمێرەیی؟
10 تشرینی یەکەم
مەسرور بارزانی، هێزێک بۆ گۆڕینی قەیران بە بونیادی ستراتیژی
9 تشرینی یەکەم
لە هەردوو ستادیۆمی ئامەد و وانەوە؛ جاڕدانی مانیفێستی کوردبوون
7 تشرینی یەکەم
دۆخی عێراق و هەڵبژاردنەکان و دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێ
1 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 19 تشرینی یەکەم
هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
- بیروڕا
- 15 تشرینی یەکەم
"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
- بیروڕا
- 14 تشرینی یەکەم
ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟