
دیمەنێک لە شاری کفری، وێنە سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی گەرمیان ڕایگەیاند، چەند پڕۆژەیەکی پیشەسازیی گرنگ لە قەزای کفری دروست دەکرێن، بە تەواوبوونیشیان دەستی کار لەو قەزایە بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.
وێنە گەورەکە: مانگی تەمموزی ساڵی 2023 دانیشتووانی قەزای کفری بەرامبەر کەمی خزمەتگوزاری و کەمی دەرفەتی کار مانگرتنیان ڕاگەیاند، چەند ڕۆژێک دواتر سەرۆکوەزیران بارزانی چەند بڕیارێکی گرنگی لە بەرژەوەندی خەڵکی قەزاکە دەرکرد.
لێدوانی فەرمی: هونەر مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: جگە لەوەی کارگەی شیشی قەیوان –ستیل تەواوبووە و 300 هەلی کاری ڕەخساندووە، ڕەزامەندی بۆ دروستکردنی دوو کارگەی خشتی سووریش تەواو بووە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی هونەر مەحموود، هەردوو کارگەی خشتی سوور گوژمەیان 20 ملیۆن دۆلارە، جگە لەوە پڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگای وزەی خۆر لە کفری لەسەر ڕووبەری هەزار و 200 دۆنم و بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەکرێت، کە توانای بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات کارەبای هەیە.
بۆچی گرنگە: ئەو پڕۆژانە دەستی کار لەو قەزایە دەگەیێننە ئاستێکی بەرز، توانای کارگەکانی خشت ڕۆژانە 800 تۆنە، پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەباش بڕێکی زۆری کارەبا بۆ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان زیاد دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
سوودانی فەرمانی یەکخستنی کارتی نیشتمانی و نیشتەجێبوون دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
پارێزگاری هەولێر: بەڵگەکان دەریدەخەن تەرمە دۆزراوەکە تەرمی ئاڤێستایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارەی کۆکراوەی هەڵمەتەکەی ئاڤا نزیک دەبێتەوە لە دوو ملیار دینار
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ سەرمایەداری دیکە بەشداری لە هەڵمەتەکەی ئاڤا دەکەن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکی ئاڤێستا بۆ ئاڤا: بەپێی قسەی شایەتحاڵان تەرمەکە 100% ئاڤێستای کچمە






