
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سبەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەستپێدەکات و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشدار دەبێت.
بابەتی سەرەکی: لە رۆژی 16ی شوبات کۆنفرانسی ساڵانەی ئاسایشی میونشن دەستپێدەکات و سێ ڕۆژ دەخایێنێت، کە کۆنفرانسەکە تایبەتە بە گفتوگۆ لەبارەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان.
زانیاریی تایبەت: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا نیوز کەوتووە، لە هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشدار دەبێت.
بۆچی گرنگە: کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن سەکۆیەکە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سیاسەتی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیدارترین هەڕەشە ئەمنییەکان لە جیهاندا. هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و داعشدا زۆرترین پشتیوانیی ئەو کۆنفرانسەی بەدەستهێنا.
ئامانجەکان: ئامانجی کۆنفرانسەکە بەرەوپێشبردنی متمانە و چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ململانێکانە لە رێگەی ئاسانکاریکردنی گفتوگۆی بەردەوام و کۆکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
- بیروڕا
- 22 خولەک لەمەوپێش
کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕۆژئاوا کۆدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم





