سەرۆکوەزیران: جەخت لە هەڵبژاردنێکی دوور لە پێشێلکاری و ساختەکاری دەکەینەوە
- زۆرترین بینراو
- 2024-09-23

دیمەنی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ بالیۆزی هۆڵەندا لە عێراق، وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی هۆڵەندا لە عێراق کرد، هاوکات باس لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کەشیکی ئارام و دادپەروەرانە کرایەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی هۆڵەندا لە عێراق کرد، هاوکات جەخت لە گرنگیی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە دۆخێکی ئارام و دادپەروەرانە کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی هۆڵەندای کرد، بەتایبەتی لە پشتگیریکردنی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە هەمەجۆرکردنی ئابووری و برەودان بە کەرتی کشتوکاڵ و کارکردن بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک.
جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی هۆڵەندا ستایشی پێشکەوتن و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی کرد، بە تایبەت لە بواری بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و چاکسازیکردن لە کەرتی بانکی.
ئەمەش بزانە: تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان، جەختکردنەوە بوو لە گرنگی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە دۆخێکی ئارام و دادپەروەرانە و دوور لە پێشێلکاری و ساختەکاری، هاوکات هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر پێويستیی چاودێرێکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لەلایەن چاودێرانی نێودەوڵەتییەوە.
سەرۆکوەزیران وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی نوێ هەموو پشتیوانییەکی بۆ باڵیۆز دەربڕی، لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوو لایەنە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دوادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
25 کانوونی دووەم

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
25 کانوونی دووەم

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
25 کانوونی دووەم





