حەوت بڕیار و پڕۆژە لە سەرۆکوەزیران بارزانییەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە
- زۆرترین بینراو
- 2024-02-22
سەرۆکوەزیران بارزانی لە ڕێککەوتی 22-02-2024 لە میانی سەردانیکردنی هەڵەبجە گوتارێکی پێشکەش کرد
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی لە سەردانەکەیدا بۆ هەڵەبجە کۆمەڵێک بڕیار و پڕۆژەی گرنگی بۆ خزمەتکردنی خەڵک ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: لە وەڵامی داواکاری خەڵک، سەرۆکوەزیران بارزانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڵێنەکەی بەجێگەیاند و بە دەستی پڕەوە سەردانی پارێزگای هەڵەبجە، بێنازترین پارێزگای هەرێمی کوردستانی کرد.
سەرۆکوەزیران بارزانی بە یاوەری قوباد تاڵەبانی لەگەڵ یەکە ئیدارییەکانی پارێزگاکە کۆبووەوە و ڕاستەوخۆ گوێی لە داواکارییەکان گرت. ڕەزامەندیشی لەسەر جێبەجێکردنی زۆربەی داواکارییەکان دا. دواتر لە پەیامێکدا جەختیکردەوە خۆیان بە قەرزاری خەڵكی هەڵەبجە دەزانن و دەبوایە بەشێوەیەكی شایستەتر خزمەتی پارێزگاکە بکرێت:
بڕیار و پرۆژەکان:
• بەشێک لە داهاتی مەرزەکانی هەڵەبجە بۆ خزمەتکردنی شارەکە تەرخان دەکرێت.
• ڕێککارەکانی دامەزراندنی کۆلێژێکی پزیشکی دەستپێدەکات.
• ماستەرپلانی هەڵەبجە بەتایبەت کاری بۆ دەکرێت و تایبەتمەندێتی پێدەدرێت.
• ڕێککارەکانی بەقەزابوونی خورماڵ تەواو دەکرێن .
• 500 کەس بە گرێبەست بۆ ئیدارەکانی هەڵەبجە دادەمەزرێنرێن.
• پرۆسەی قیرتاوکردنی شەقامەکانی ناو هەڵەبجە دەستپێدەکەنەوە.
•پڕۆژەی پردی تووەقووت دەستپێدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
کچێک لەسەر چیای گۆیژە خواردنگەیەک دەکاتەوە
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەیاد عەللاوی گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا دیداری دەبێت
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە بلاک فرایدەی فێڵی بەشێک لە دووکاندارەکان ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێک لەسەر چیای گۆیژە خواردنگەیەک دەکاتەوە
22 خولەک لەمەوپێش

گەنجێکی هەڵەبجەیی پڕۆژەیەکی گەشتیاریی لە ڕووباری سیروان دروست دەکات
22 خولەک لەمەوپێش

لە بلاک فرایدەی فێڵی بەشێک لە دووکاندارەکان ئاشکرا دەکرێت
44 خولەک لەمەوپێش

گهنجێكی كورد به فێڵ براوه بۆ ئۆكرانیا و شهڕ بۆ ڕووسیا دهكات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ساڵێک دوای کۆچی دوایی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا خێزانەکەی نامەیەکی بۆ دەنێرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش





